لە شەڕ و پێکدادانێکدا سێ چه‌كداری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران کوژران


 

لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانی نێوان ھێزە ئەمنییەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکان لە ویلایەتی سیستان-بەلوجستان باشووری رۆژھەڵاتی ئێران، سێ کارمەندی ئەمنی و پێنج چەکدار کوژران.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە فەرماندەیی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوکراوەتەوە، شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھێزە ئەمنییەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکان لە ویلایەتی سیستان-بەلوجستان روویداوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانەکەدا، سێ کارمەندی ئەمنی ئێران و پێنج چەکداری گرووپە چەکدارەکان کوژران و پێنجی دیکەیش برینداربوون.

راشگەیەندرا کە لە چوارچێوەی چەند ئۆپەراسیۆنێکدا شوێنی حەوانەوە و حەشارگەی ئەو گرووپە چەکدارانە خاپوور کراون.

ماوەی چەند ساڵێک لە ویلایەتی سیستان-بەلوجستان، شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای ئێران و گرووپێک بە ناوی "جەیشول عادل" کە بانگەشەی "پاراستی مافی گەلی بەلوجی سوننە لە ناوچەکەدا" دەکات، روودەدات.    

أحدث أقدم

نموذج الاتصال