مەسرور بارزانی:سەرکۆنەی هێرشە تیرۆرستیەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا دەکات


سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەکات 


ئەمڕۆ هەینی 28ی کانوونی دووەمی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر لە پەیامێکیدا سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدای کرد و رایگەیاند: “بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەمڕۆی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەکەم و داوا لە سەرکردەکانی عێراق دەکەم بە تێکڕا سەرکۆنەی ئەم هێرشە بکەن”.


لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە: “هێرشە دووبارەکان ئەوانەی پێشتریش کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری دەکردە ئامانج، هەڕەشەیەکە بۆ سەر وڵات و گەلانی و ئاسایشی هاوبەشمان".

 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال