گروپێکی 3کەسی دەستگیرکران بۆڕی نەوتیان کونکردوە یەکێک لە تاوانباران دژەتیرۆری یەکێتیە



گروپێك بۆرییه‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتیان له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر كون كردبوو، له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌وت و گازی هه‌رێم ده‌ستگیر كران.
پۆلیسی نەوت و گازی هه‌رێمی كوردستان، راگەیه‌ندراوێکیان بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، هێزەکانمان توانیان گروپێکی دزی نەوت لە سنووری پارێزگای هەولێر دەستگیربکەن.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:
دوێنێ شەو (8 لەسەر 9-2-2022) کاتژمێر (01:30)ـی شەو هێزەکانمان توانیان گروپێکی دزی نەوت و کونکردنی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر، ناحیەی قوشتەپە، گوندی دۆڵەزە دەستگیربکەن.

تاوانباران راستەوخۆ لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە 3 کەسی بە رەگەز کورد و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی تانکەر جۆری ئیسکانیا هەڵگری تابلۆی (عێراق/سلێمانی)ـیدا گیرا، کە بۆری نەوتی هەرێمی کوردستانیان کونکردبوو، لكاندبوویان به‌ سۆندەیەکەوە، پاشان بە تانکەر نەوتەکەیان بار کردبوو.

یەکێک لە تاوانباران هەڵگری ناسنامەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری سلێمانییە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا و رادەستی دادگای تایبەتمەند کران.

هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هێزەکانمان هەمیشە لە ئامادەباشی دان بۆ رێگریکردن لە دزینی سەرچاوەی داهات و سامانی ئابووری هەرێمی کوردستان.



أحدث أقدم

نموذج الاتصال