کی پارێزگاری سلێمانییە؟


کێ پارێزگاری سلێمانییە؟!

مەسلەحەی کۆنی سلێمانی کە ناسراوە بەدڵی سلێمانی و ڕووبەرەکەی 10 دۆنمە و 100 مەتر لەشەقامی سالم دوورە لەسەر بڕیاری شاناز دەکرێتە شوێنی نیشتەجێبون و بازرگانی.

 کەچی مزگەوتێک کە مێژووییەکی کۆنی هەیە مەترسی ڕووخانی لەسەرە و ئەوقافی سلێمانی بەسەرپەرشتی شارەوانی سلێمانی دەیەوێت بیڕوخێنێت و سەرلەنوێ بونیادی بنێتەوە، شاناز ڕێگری دەکات و لەگەڵ خەڵکی ئەو گەڕەکە دادەنیشێت و خۆی دەکاتە پاڵەوانی سۆشیال مێدیا و بەبەرچاوی کەناڵەکەی خۆیەوە پەیوەندی دەکات بە سەرۆکی شارەوانی و دەڵێت بەهیچ  شێوەیەک ڕێگە نادەم ئەم مزگەوتە بروخێنرێت! 

ئێ شاناز تۆ هێندە خەمخۆری تلفۆنێکیش بۆ سەرۆکی شارەوانی بکە تا ڕێگری بکەی لە داگیرکردنی زەوی مەسلەحەی کۆنی سلێمانی و نەهێڵی بروخێنرێت و بکرێتە شوێنی بازرگانی!!! 

شانۆگەرییەکی جوانە، بۆ شاردنەوە و لەبیربردنی داگیرکارییەکانی زەوی و زاری سلێمانی شاناز خۆی بە خەمخۆری ئایین و مزگەوت پیشان ئەدات  و یاری بەهەستی هاوڵاتیان دەکات!!



لە کۆتایدا هەربۆ زانیاریشتان ئەمرۆ 

 شاناز ڕێگری کردووە لە گۆڕینی بەڕێوەبەری بانکی سلێمانی کە بەهۆی کەمترخەمیەوە لەلایەن وەزارتی دارای بڕیاری دەرکردنی بۆ دەرکراوە! ئیتر دیار نییە کە ئایا هەڤاڵ پارێزگارە یان شاناز!


ھێرش سەلمان

أحدث أقدم

نموذج الاتصال