تەنیا بابەتێک کە دەتوانێ عێراق رزگار بکات جێبەجێکردنی تەواوەتیی دەستووری ۲٠٠٥ـە ئەگینا پێشێلبوونی دەستوور واتای هەڵوەشانەوەی یەکێتیی ئارزوومەندانەی ئەو وڵاتە دەگەیێنێت.
لە کۆتایی دیباجەی دەستووری عێراقدا هاتووە:
"پابەندبوون بەم دەستوورە پارێزگاری لە یەکگرتنە ئارەزوومەندانەکەی عێراق دەکات بە
گەل و سەرزەمین و سەروەرییەکەیەوە."
بە عەرەبیەکەشی: إنّ الالتزام بهذا الدستور يحفظُ للعراق اتحاده الحر شعبا وأرضاً وسيادةً .