كۆبونەوەی سێقۆڵی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت



بڕیارە كۆبونەوەی سێقۆڵی لەنێوان پارتی و سەدرو حەلبوسی بەڕێوەبچێت و وتەبێژی فراكسیۆنی پارتیش دەڵێت، دانوستان لەنێوان هەرسێ لایەنی هاوپەیمانێتی بەردەوامی هەیە.
ڤیان دەخیل وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە، دانوستانەكانی پارتی و لایەنی سونەو سەدر بەردەوامیان هەیە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق، بڕیارە كۆبونەوەش بكرێت لە داهاتودا.
هاوكات سەرچاوەیەك بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە: لە پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر، رێككەوتون كە كۆبونەوەی سێقۆڵی بەڕێوەبچێت، ئەمەش بۆ چارەسەركردنی پرسەكانەو كۆبونەوەكەش لەشاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال