باڵی سیاسەتی ئێرانی لە عێراق، مەگەر لە کاتی ڕازاندنەوەی سفرەوخواندا دەستووریان بیر بکەوێتەوە، چونکە باش دەزانن کار کردن بە دەستوور دەستەڵات و مەقامی ئەوان کەم دەکاتەوە، بەڵام: ھەرکات بیانەوێت ئینکاری وجوود و ماف و دەستەڵاتی سیاسی کورد بکەن، ڕا دەکەنە دادگای ئیتحادی، جا چۆن دادگایەک! ئەوەندەی لە مەجلسی خوبەرای ئەودیو دەچێت! ئەوەندە بە دادگای ئیتحادی ناچێت.
ئاخر ئەگەر دادگایە و ئیتحادیشە، مەگەر چۆن نازانێت لە دیباجەی دەستووری عێراقدا ھاتووە: پابەندبوون بەم دەستوورە پارێزگاری لە یەکگرتنە ئارەزوومەندانەکەی عێراق دەکات بە گەل و سەر زەمین و سەروەرییەکەیەوە.
لوقمان بیارەیی