لەگەڵ گورگ گۆشت دەخوات و لەگەڵ مەڕیش شین دەگێڕێت


 


سیاسیە عەرەبەشوڤینیەکان و سنوکیسەڵەکانی لای خۆمانی لێدەرچێ، ھەرچی شارەزاو پسپۆڕو توێژەری بواری یاسایی و دەستوری ھەیە لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە، ھەڵوێست و رای خۆیان لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەسەر نەوت راگەیاندووە، بەجۆرێک بڕیارەکە وەسف دەکەن کە بڕیارەکە پێشێلکاریەکی زەقی دەستوور و سیستەمی فیدڕاڵی عێراقە و بەنایاسای و سیاسی لەقەڵەمیاندا.


تا ئێرە ئاساییە....


ئەوەی نائاساییە ئەوەیە کە سەرۆک کۆمار لەبەر ئەوە نا کە کوردە، بەڵکو لەبەر ئەوەی کە پارێزەری دەستورە، ھیچ کاردانەوەیەکی لەسەر ئەم پێشێلکاریە دەرنەبڕیووە، لەسەر بنەمای (لەگەڵ گورگ گۆشت دەخوات و لەگەڵ مەڕیش شین دەگێڕێت) ھەڵوێستێکی شەرمنانەی پڕ لە دەستەواژەو وشەی باق و برق دەربڕیووە، ئەمە لەکاتێکدا ئەگەر ھەر لەبنەڕەتەوە خۆی لەپشتی دەرکردنی ئەو بڕیارە نادەستوری و ناساییەوە نەبووبێت.


سەرەڕای ئەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار بەبارمتە گیراوە، ئێمە لەبەغدا گوشتمان رادەستی پشیلەکردووە تا پاسەوانی لێبکات! 

دکتۆر بەرھەم بەم جۆرە داوای پۆستی سەرۆک کۆمار دەکاتەوە و دەیەوێت نوێنەری کوردیش بێت، خەیاڵت خاوەو نەیخۆی تاڵە!


نیازحاجی

أحدث أقدم

نموذج الاتصال