سەرۆکی ئۆکراینا هاواری لێ هەڵساو داوا دەکات، بە فریای وڵاتەکەی بکەون.


 ڤلادمیر زێلینیسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند، هەڕەشەی گەورە هەیە لەسەر وڵاتەکەی و لەم کاتەدا 150 هەزار سەرباز ئۆکرانیایان گەمارۆداوە و بەنیازی هێرشکردنن، بۆیە بانگەواز ئاڕاستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن کە رێگری بکەن لەپێشێلکردنی بەندەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان


ڤلادمیر زێلینیسكی ئەمڕۆ شەممە وتارێکی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەشکرد، "هەڕەشەی گەورە هەیە لەسەر وڵاتەکەمان و لەئێستادا 150 هەزار سەرباز وڵاتەکەمانیان گەمارۆداوە و بەنیازی هێرشکردنن".

أحدث أقدم

نموذج الاتصال