لە میونشن مەسرور بارزانی و سەرۆک وەزیرانی پۆلەندا کۆبونەوە


 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا گفتوگۆ لەبارەی کێشە کۆچبەران دەکەن


ئەمڕۆ شەممە 19ی شوباتی 2022، لە دووەم رۆژی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دیدارێکیدا لەگەڵ ماتیوسز مۆراویکی، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا گفتوگۆیان لەبارەی کۆچبەرانەوە کرد.


لەو بارەوە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکیدا لە هەژماری فەرمیی خۆی دەنووسێت:  “خۆشحاڵبووم بە بینینی سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا، ماتیوسز مۆراویکی لە چوارچێوەی دیدارەکانى کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن 2022 دوابەدوای پەیوەندی و گفتوگۆکەی ساڵی رابردوومان. سوپاسم کرد بۆ پاڵپشتیکردنى سەبارەت بە دوایین بابەتی کۆچبەران. رێککەوتین لەسەر ئەوەی کە پەیوەندیی نزیکمان هەبێت.”

أحدث أقدم

نموذج الاتصال