دوای رەتکردنەوەی ھوشیار زێباری، پارتی بڕیارێکی شۆکھێنەریدا


 هۆشیار زێباری تاکە بەربژێری پارتی بوو بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، بەڵام دوای ئەوەی کە ئەمڕۆ یەکشەممە 13-02-2022 دادگەی فیدڕاڵی بەربژێربوونی رەتکردەوە، ئێستا پارتی هیچ بەربژێرێکی بۆ ئەو پۆستە نییە. 



ئەمڕۆ دوایین وادەی خۆبەربژێرکردنە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و کاژێر 15:00 وادەکە کۆتاییهات. دوای بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی هۆشیار زێباری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، بڕیارەکە “سیاسییە” و چەند لایەنێکی لە پشتە و ئەوان دەزانن ئەو لایەنانە کێن و ئێستا کاتی ئەوە نییە کە ئاشکرای بکەن. لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا هۆشیار زێباری رایگەیاند، ئەو هەموو مەرجەکانی بەربژێربوونی تێدا بووە، بەڵام بڕیارەکە پێشوەختە درابوو. هەروەها گوتیشی، هەرچەندە “ستەم”ـی لێکراوە، بەڵام رێز لە بڕیارەکە دەگرێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال