نابێ پارتی ناچار بکرێت بە ھێنانە پێشەوەی ئەلتەرناتیڤی نەرێنی


 نابێ پارتی ناچار بکرێت بە ھێنانە پێشەوەی ئەلتەرناتیڤی نەرێنی.


ھەرچەندە ھێشتا نەگەیشتووینەتە کۆتایی مەتافەکە ، بەڵام ڕێسای ڕێگای حەقیقەت ئەو تایبەتمەندیەی ھەیە لە باری شکست و سەرکەوتن تۆ قازانجت کردووە ، جا چونکە پارتی خاوەنی دەنگی زۆرینەی خەڵکی کوردستانە پۆستی سەرۆک کۆمار بەو رێچکە عورفیەی کراوەتە بنەما مافی پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆیە:


 ئەگەر پارتی ئەو پۆستەی مسۆگەر کرد ئەوا سەرکەوتنێکی گەورەتری ئیرادەی خەڵکی کوردستانەو ھەنگاوێکی تر ئامانجی تاھەتایی ڕیفرەندۆمچیەکان دەچێتە پێشەوە .


ئەگەریش پارتی نەیتوانی ئەو پۆستە بەدەست بێنێت ، ئەوا ھیچ نەنگیەکی تێدانیە بەڵکو دڵنیاتر دەبینەوە کە عێراق دوای سەد ساڵ ھێشتا کورد بوونێکی راستەقینە قبول ناکات کە دروشمی ھەمیشەیی پارتی بووە و ئەو جارەش وەک دەیان جاری تر پارتی ئامادە  نەبووەو نابێت لە پێناو پۆستێک ئیرادەو خوێن و خەباتی نەتەوەیەک ڕادەست بکات.


ھەرچەندە ئەسلی کێشەکە کەسایەتی نیە و ئاشکرایە ھەستیاری زیندووێتی ھەستی نەتەوەیی و کوردایەتیە بەڵام بە نسبەت عێراق لە نێو پارتی ھیچ کاندیدێکی تر لە بەڕێز وشیار زێباری باشتر نابێت ، چونکە وشیار زێباری لە نێو پارتی دا نەرم و نیانترین بەشی پارتی بوو بۆ عێراق ، بۆیە ھەر کاندیدێکی جێگرەوەش ھەبێت بە دڵنیاییەوە پێداگرتر دەبێت لەسەر ھەستی کوردستانی .


ئەو پۆستە تا ئەو ڕاددەیە گرنگ نیە ،ھەتا کاتێک پارتی ناچار ناکرێت لە پەرچەکردار دا دابەزێتە سەر ھێڵی مامەڵەی ڕکابەرەکانی ، ھەر چەندە بەرژەوەندی گشتی و ئامانج و رێگەی ھەرێمی کوردستان لەھەولێر دیاری دەکرێ و بڕیاری لێ دەدرێت بەڵام پارتی ھەوڵ دەدات لانی کەم لەبەغداش لە پشتەوە قەپی لێ نەگیرێت ،ئەگەرنا ئەو پۆستە چۆن لە دەستوری عێراقی لەقات و ریباتێکی کەشخە کورت کراوەتەوە پارتی دەتوانێت لە کوردستان شۆرتێکی ڕەنگاو ڕەنگی لەبەر بکات.

ئەردەلان گەزنەیی

أحدث أقدم

نموذج الاتصال