راگەیەندراوێك لە ئەنجومەنى ئاسایشی هەرێمى کوردستانەوە
دژەتیرۆرى کوردستان کەسێکى فێڵباز دەستگیر دەکات
لەدواى وەرگرتنى زانیارى، کەسێك لە سنوورى پارێزگاى دهۆك هەستاوە بە فێڵکردن و هەڵخەڵەتاندنى هاووڵاتییان بە مەبەستى دەستکەوتی دارایى لە رێگەى خۆناساندن و خۆدەرخستن وەك کەسێکى تر (انتحال الشخصیة)، ئەم کارەشی لە رێگەى بەکارهێنانى بەرنامەیەکى تایبەتى مۆبایلى زیرەك ئەنجام داوە.
بۆ ئەم مەبەستە، لەلایەن تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتیی دژەتیرۆرى کوردستانەوە، زانیارى لەسەر تۆمەتبار کۆ کرایەوە و دەرکەوت ناوى (ر. ع. ا. ح)ە. لە رێکەوتى (9/2/2022) لەسەر بڕیارى دادوەرى لێکۆڵینەوە دەستگیر کرا.
لە دەرئەنجامى لێکۆڵینەوەکان، تۆمەتبار دانى بە تاوانەکانیدا ناوە. پەڕاوى لێکۆڵینەوەى بۆ کراوەتەوە بەپێى بڕیارى (160 ساڵى 1983) بە مەبەستى وەرگرتنى سزاى یاسایى.