بارزان عەلی حەمە:لەدوای ڕووخانی سەدام حوسێن ملیاران دۆلار پارەی نەوتی عێراق دیارنەماوە


 

پێشتریش ھەر وەک ئێوە، ئەھالی مەناتقی موتەنازیعە عەلەیھا بۆ نەوتی کەرکووک و خانەقین زۆر جنێویان بە حکومەتی ھەرێم دەدا و خۆمانیان پێ دز و جەردە و مافیا بوو. ئیدی لە دوا مەتاع، حەشد و پاسدار هاتن و نەوتەکەیانی وەرگرتەوە و بێدەنگ بوون. ئۆکەی دەی پێمان بڵێن لاتە جنێوفرۆشەکانی دوێنێی گەڕەکی ڕەحیماوا و شۆڕجە، چ سوودێکیان لێ بینی تا ئەمڕۆ تۆی کانێسکانیی ئەولا و تەیراوایی ئەملا سوودی لێ بکەن تا نەوتەکەتان لای عروبە بێت؟ گەڕەکی ئازادی زۆر ڕازاوەیە؟ پەنجا عەلی زۆر جوانە؟ ڕۆژی ھەزار جووتە و جنێویان دەدا بە نەجمەدین کەریم، ئەمڕۆش بۆ ڕاکان جبوری، لە پەیجی فەیسبووکێکی فەیکیشەوە ناوێرن قسەیەکی پێ بڵێن، یەکسەر موسەلەحەیەکی فیرقەی عەمەلیاتی کەرکووک تێڵاتڕێنیان دەکات. 


فارسەکان دەیان وت: بلاخرە نقاش را از طريق نقاشی میشناسند. یانی دواجار وێنەکێش لە ڕێی وێنەکەیەوە دەناسرێتەوە. ئادەی پێمان بڵێن وێنەکەی حەشد و پاسدار لە گەڕەکی حەسیرەکە و  قۆرییە شکاو چەند جوانە تا ئەگەر نەوتەکەی هەرێمیشیان لا بێت، سێتاقانتان بەقەد ئیمام قاسم بۆ جوان دەکەن؟ توی مەلیکتان وەک گەڕەکی شۆراو بۆ دەڕازێننەوە؟


نەوشیروان موستەفا گەرچی لات و خوێڕی و سەرسەری و بێ مەبدەئی زۆری لە خۆی خڕکردەوە، نمونەی غالە شێت و هۆشیارە پاتاڵ و هاوشێوەکانیان، بەڵام ھەرچۆن بوو، خۆی مەبدەئێکی قووڵی هەبوو بۆ ناسینی عروبە و عەجەم. ھەندێ لەمانەی وەک غالە شێت و خولە ڕەزا کە زۆر گویان دەخوارد تا نەوت و سامانی ھەرێم ڕادەستی بەغداد بکرێتەوە. تووڕە دەبوو لێیان و دەیوت: کە ھەر دزییە با کوردەکە بیدزێ و گەندەڵیی تیا بکات، خۆ دواجار پارەکەی لە کوردستان خەرج دەکاتەوە و ئیستسمارەکەی هەر لێرە دەکات و ڕۆژێک بە شەق لێیان دەسێنینەوە، بەڵام کە عەرەبەکە بردی لێی وەرناگیرێتەوە و لە هیچیشدا سەرفی ناکات.


لە دوای ڕووخانی سەدامەوە، ملیاراااان دۆلاری نەوتی ناوەڕاست و باشووری عێراق دیار نییە و یەک دۆلاریشی لە مەدینە صەدر و جادرییە خەرج نەکراوە. ئەو هەموو نەوتەیان فرۆشت و ئێستاش غەیسی ئیماراتی دێت لە گەڕەکە برسییەکانی عروبە، پارەی دەرمان و تەداوی دەدات بە عێراقییەکان. ئەی تۆی کەرکراو بە چ ئەقڵێکەوە کەوتوویتەتە شوێن قسەی غالە شێتی جاشپاسدار و هۆشیارە خوێڕیی پارەخۆر و مێباز؟


خزمم هەیە ٣٧ ساڵە پاقلە دەفرۆشێت، ئەمڕۆ شاگەشکە بووە لە خۆشیدا، وادەزانێت سبەینێ حەشد و پاسدار بە پارەی نەوت، میترۆیان بۆ ڕادەکێشێتە ملەکەوە و کانی مانگا.


حسێن شەهرستانی ساڵێکیان هاتە لای نەوشیروان موستەفا و زۆر زەمی حکومەتی هەرێمی کرد و وتی پێویستە نەوتەکە بدەنەوە بە بەغداد، ئێمە لە نەوتی ڕۆڵەکانی بەسرە دەدەین بە ئەقلیم، کەچی ئەقلیمیش حەقی ڕۆڵەکانی بەسڕە دەخوات، نەوشیروان مستەفا هات بە گژیدا و بە تووڕەییەوە پێی وت: ئەوە حەقی بەسڕە نییە دەیدەن بە ئێمە، ئێوە هەشتا ساڵە نەوتی کەرکووک و خانەقین دەبەن کە کوردستانە. شەهرستانی هێندە پەشۆکا، کاتی هاتنە دەرەوە، خۆی کردبوو بە تەوالێتەکەدا وایزانی بوو دەرگای چوونە دەرەوەیە. دەی خۆ هۆشیارە پاتاڵ و کاک یوسف و چەند بێ مەبدەئێکی تر لە ژوورەوە بوون، باش دەزانن ئەگەر نەوشیروان بمایە، ئێستا سووک و چروکی دەکردن لەسەر ئەم جاشپاسدارییەیان.


ئەمڕۆ هەر خوێڕییەک کە گوایە ئەقلیم لە پارەی نەوتی ڕۆڵەکانی بەسڕەی پێ دەدرێت و بە زوڵمی دەزانن، بۆ هەمان ئەم خوێڕی و پۆپۆلیستانە ناڵێن ئەمە لە فرۆشی نەوتی کەرکووک و خانەقینە و حەقی کوردە وەری بگرێت. نزیک بە نیوەی فرۆشی نەوتی عێراق لە هی کەرکووکە، ئەدی بۆ دەڵێن حەقی بەسڕە دەخۆین؟ هەی جاشپاسدا و وردیلە حەشدە خوێڕییەکان؟!

أحدث أقدم

نموذج الاتصال