هەردوو ئامۆزا نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی سبەی لە ئەڵمانیان


 

سه‌رۆكی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به‌شدارى له‌ كۆنفرانسی ئاسایشی ميونشندا ده‌كەن


ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی شوباتی 2022، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ به‌شداريكردن له‌ كۆنفرانسی ئاسايشی ميونشن، ده‌گەنە وڵاتی ئەڵمانیا.


کۆنفرانسەکە سبەینێ هەینی 18ی شوبات خولی 58ەمینی خۆی گرێ دەدات و تا 20ی شوبات دەخایەنێت، کە تێیدا به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی جیاجیا له‌ ئه‌وروپا، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مریکا‌ به‌شدار دەبن.


وا بڕیارە لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا، سه‌رۆكی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چه‌ندين ديدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان ببێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال