یه‌كێتی له تێكدانی یه‌كڕیزی ماڵی كورد هیچی پێ نابڕێت و به دۆڕاوی له یارییه‌كه ده‌چێته ده‌ره‌وه
دڵشاد مه‌ولود گه‌ردی
یه‌كێتی له ئێستادا سیاسه‌تێكی هه‌رزه‌كارانه و دوور له ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵكی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كات و ده‌یه‌وێت به هه‌مان نه‌فه‌سی رابردووی به‌رده‌وامی به سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی بدات و جگه له‌و كێشه گه‌ورانه‌ی بۆ خه‌ڵكی كوردستانی درووست كردوون، ئه‌مجاره‌یان بێ گوێدانه هیچ بنه‌مایه‌كی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و ره‌چاوكردنی ئه‌و هه‌موو رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی سیاسه‌تی ده‌ستبادان و شكاندنی شكۆی كوردی له به‌غدا گرتووه‌ته‌به‌ر.
هه‌مووان ده‌زانین، به دڵسۆزه‌كانی ناو یه‌كێتیشه‌وه، كه كه‌سێكی وه‌ك به‌رهه‌م ساڵح، نه‌ك هیچ سوودێكی به كورد و كوردستان و پرسه‌كانی نه‌گه‌یاندووه، ته‌نانه‌ت سوودی بۆ حزبه‌كه‌ی خۆیشی نه‌بووه، كه‌چی له ده‌ره‌وه‌ی رێككه‌وتن و كۆده‌نگی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له سه‌روویانه‌وه پارتی، یه‌كێتی به‌رهه‌م ساڵحی وه‌ك كاندیدی ره‌سمی خۆی ناساند و پشتیوانی لێ‌كرد بۆ مانه‌وه‌ی.
پارتی له سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی چه‌ندین جار داوای كرد، پێویسته كورد به یه‌ك كاندید و یه‌كڕیز بچێته به‌غدا، به‌ڵام ئه‌وه یه‌كێتی و گرووپێكی به‌رژه‌وه‌ندخوازی ئه‌و حزبه بوون ئاڵا ئه‌سه‌دیان كردووه‌ته كه‌وا سووری خۆیان و به چاوساغی ئه‌و سه‌ر به ماڵی ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌نی عێراقدا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی بۆ به‌رهه‌م كۆبكه‌نه‌وه.
ئێستا یه‌كێتی یه‌كڕیزی و هاوپه‌یمانی و دۆستایه‌تی پارتی و خه‌ڵكی كوردستانی كردووه‌ته قوربانی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كورسییه‌ك بۆ به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌وه‌نده به‌رهه‌می بۆ گرنگه بۆ نایكاته سكرتێری گشتیی حزبه‌كه‌ی، ئه‌وانیش باش ده‌زانن به‌رهه‌م وه‌ك داری بێ به‌ر وایه و هیچ سوودێكی بۆ هاوڕێ زۆر نزیكه‌كانی نه‌بووه تا بۆ یه‌كێتی و گه‌لی كوردستانی هه‌بێت.
له ماوه‌ی چوار ساڵی سه‌رۆكایه‌تیی به‌رهه‌مدا له به‌غدا ئێمه نه‌مانبینی بۆ یه‌ك پرسیش، بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و بۆچوونی لایه‌نه كوردییه‌كان وه‌ربگرێت، لانیكه‌م پرس به سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی بكات و بڵێت چی و چۆن كار بكه‌م خزمه‌تی زیاتری پرسی كورد ده‌كه‌م.
به ده‌ستماچكردنی ئه‌م و ئه‌و و سازش كردن بۆ لایه‌نه عێراقییه‌كان، یه‌كێتی نه‌ك هیچی ده‌ست ناكه‌وێت، به‌ڵكو بچووكتر ده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌و سازش و ده‌ستماچكردنه‌ی نه‌ده‌ویست ئه‌گه‌ر هاتبا و پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری كاندیدكردنی به‌رهه‌م بدات، پرس و رای له‌گه‌ڵ پارتی كردبا و به‌یه‌كه‌وه بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان دابوایه.