هه‌ر جاش بوونه و هه‌ر جاش ده‌بن.
کێن ئەوانە ؟
ھەموو تاکێکی کورد پێویستی بەم بابەتەیە بخوێنێتەوە!
جێگرى پێشووى سەرۆکى سوریا، عه‌بدولحه‌لیم خه‌دام لەیاداشتەکانیدا كه ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاوی كرده‌وه ده‌ڵێت: پێش ڕووخانی سه‌دام ترسێكی زۆرمان هه‌بوو، ئه‌مریكا به‌ڵێنی به كورده‌كان دابێت ده‌وڵه‌تی كوردیان بۆ دابمه‌زرێنێت و عێراق دابه‌ش بكات، بۆئه‌و مه‌به‌سته له ١٦ی ئازاری ٢٠٠٣ شاندێكی باڵای سوری سه‌ردانی تارانیان كرد و له‌گه‌ڵ ڕابەرى ئێران عەلى خامه‌نه‌ئی كۆبونه‌وه، له‌دوای ئه‌وه‌ش سه‌ردانی توركیامان كرد و هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌هێزمان دروست كرد بۆ ڕێگریكردن له ئه‌گه‌ری جیابونه‌وه‌ی كورده‌كان له عێراق.
دوای ڕوخانی سه‌دام ئه‌و ترسه‌مان زیاتر بوو، به‌په‌له دووباره شاندێكمان به سه‌رۆكایه‌تی سەرۆک وەزیرانى ئه‌وكاتی سوریا (محەمەد مستەفا میرۆ) ڕه‌وانه‌ی تاران كرد و له‌گه‌ڵ ڕابه‌ری ئێران (خامه‌نه‌ئی) و سه‌رۆكی ئێران (محمد خاته‌می) كۆبونه‌وه.
ئێران له وه‌ڵامدا به شاندی سوریای ڕاگه‌یاند: ترسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له جێگای خۆیه‌تی و ئێمە لە ئێران بەردەوام بیر له‌و بابه‌ته ده‌كه‌ینه‌وه و له دڵه‌ڕاوكێ داین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێران پێی ڕاگه‌یاندین هه‌ندێك گه‌ره‌نتیمان وه‌رگرتووه كه ڕێگه نادرێت ده‌وڵه‌تی كوردی دابمه‌زرێت، چونكه ئۆپۆزسیۆنی عێراقی دوو به‌ره‌ن، (به‌ره‌ی ئه‌مریكا) و (به‌ره‌ی ئێران)، له‌ڕاستیدا به‌ره‌ی ئێران زۆرتر و به‌هێزترن له‌ناو ئه‌نجومه‌نی حوكمی ئینتیقالی عێراق كه پێك دێن له ئیسلامییه‌كان و شیعه‌كان و به‌شێك له حزبه كوردییه‌كان و به‌شێك له سوننه‌كان، بۆیه دڵنیاین به‌ره‌ی ئێران له‌ناو عێراق دژی دابه‌شكردنی عێراق و جیابونه‌وه‌ی كورده‌كانن.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی خۆشحاڵیمان بوو (اتحاد الوطني الكوردستانی) و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌ی كورد هاوپه‌یمانی ئێمه بون و به‌شێك بوون له به‌ره‌ی ئێران له‌ناو ئه‌نجومه‌نی حوكمی ئینتیقالی عێراق.
یه‌كێتی و چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی كوردی به‌ڵێنیان به ئێران و سوریا دابوو كه نه‌ك هه‌ر بیر له جیابونه‌وه‌ی كوردستان ناكه‌نه‌وه به‌ڵكو دژی ئه‌و لایه‌نه كوردییه‌ش ده‌وه‌ستنه‌وه كه بیر له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش گه‌ره‌نتییه‌كی باش بوو بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكاش به‌ڵێنی به لایه‌نێكی دیكه‌ی كوردی دابێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌وه هاوپه‌یمانه‌كانمان دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه په‌كه‌كه (حزب العمال الكردستانی)یش هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی سوریا و ئێران بوون، ئه‌وانیش ڕۆڵێكی باشیان هه‌بوو له ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ترسه‌مان.
كوردستانیانی به‌ڕێز... به‌چاوی خۆتان بینیتان یه‌كێتی و كلكه‌كانیان خاوه‌نی به‌ڵێنی خۆیان بوون و دژایه‌تی ڕیفڕاندۆم و سه‌ربه‌خۆییان كرد و نیوه‌ی خاكی كوردستانیان هه‌ڕاج كرد و به‌رده‌وامیشن له دژایه‌تی گه‌لی كوردستان.
ئێستاش سووربونیان له‌سه‌ر دانانه‌وه‌ی بێ حورمه‌تێك به سه‌رۆك كۆمار بۆئه‌و مه‌به‌سته‌یه ڕێگری بكه‌ن له پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتن و ئازادی كورد و كوردستان.
المصدر
مذكرات - عبد الحليم خدام جريدة شرق الأوسط