دوای ئەوەی سەرۆک بارزانی، سێ پێشنیازی دایە بافڵ تاڵەبانی بۆ ڕێککەوتن، سەرکردایەتی یەکێتی جارێکی تر بەرهەم ساڵحی بە کاندیدی ڕەسمی ناساند، بۆیە پێدەچێ کورد دوو کاندیدی سەرەکی هەبێ.
بەپێی زانیارییەکان، سەرکردایەتی یەکێتی، لە هەوڵی ڕازیکردنی بەرهەم ساڵح بۆ کشانەوە، سەرکەوتوو نەبووە و بەرهەم ساڵح ئامادە نەبووە پاشەکشە بکات، بۆیە یەکێتی بە ناچاری پاڵپشتی دەکات.
ڕۆژی پێنجشەمە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی پیرمامی کرد و لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی سێ پێشنیازی داوەتە بافڵ تاڵەبانی وەکو دەست پێشخەریەک بۆ یەکهەڵوێستی کورد کە ئەمانەن:
- گۆڕینی کاندیدی یەکێتی لە بەرهەم ساڵحەوە بۆ کەسێکی تر
- دەستبەرداربوونی یەکێتی لە پۆستی سەرۆککۆمار بەرامبەر بە پۆستەکانی تری کورد لەنێو حکومەتی عێراق
- هەر لایەنێک کاندیدی خۆی هەبێت