مەعقولە بەهۆی سەگ و سەگبازەوە ئەمنیەتی ئۆکرانیا لە سلێمانی باشتر بێ؟


 

کوچە و کۆڵانەکانی سلێمانی بەقەی ئینسان، سەگی بەرەڵای لێیە. ناوجەرگەی بازاڕ کە بەردەوام هەزاران کەس هاتوچۆی تیا ئەکەن، بێژمار سەگی بەرەڵای لێیە و پەلاماری خەڵک ئەیەن. دوێنێ بە چاوی خۆم بینیم شەش حەوت سەگ لە بەردەرکی سەرا دوای مناڵێک کەوتن بە دەستی باوکییەوە، خەڵکیتر فریایان نەکەوتنایە، ئەمڕۆ پرسەکەیان بوو.


کۆمەڵێ سەگبازی گەڵپەسیوی لاتی بێئیش کە هەر ڕۆژەی بە بیانوویەک پارە کۆئەکەنەوە و ئەیخۆن، بوونەتە ئاژەڵدۆست و وەک سەگی بەرەڵا پەلاماری ئەو خەڵکە ئەیەن کە دوو سەگیان کوشتووە تا مناڵەکانیان نەکەونە بەر کەڵبەی سەگ!


ئەوەنە دڵسۆزی سەگن، فەرموون ئەوە کامپێکتان بۆ کراوەتەوە و کۆیان کەنەوە و لە خەڵکیان دوور بخەنەوە. یا زۆر جددین فەرموون فشار بخەنە سەر پارێزگار و قائیمقام تا حەلێکی بکەن! بە خەڵکا مەڕشێنەوە. سلێمانی وای لێهاتووە شەوان لە ترسی سەگی بەرەڵا کەس ناوێرێ بە پیادە چوار مەتر لە ماڵەکەی دوور بکەوێتەوە!

مەعقولە بەهۆی سەگ و سەگبازەوە ئەمنیەتی ئۆکرانیا لە سلێمانی باشتر بێ؟


ئارتین جەلال بەگ

أحدث أقدم

نموذج الاتصال