جارێكی تر ناوماڵی یەكێتی پەرت و بڵاو دەبێت


 یەكێتی هێشتە كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق پێشكەش نەكردووە، لەتیف 
رەشید خۆی وەكو كاندید ڕاگەیاند، بەمەیش جارێكی تر ناوماڵی یەكێتی لەسەر ئەو پۆستە پەرت و بڵاو كرد.



ئەمڕۆ هەینی 11ـی شوبات، لەتیف رەشید هاوسەری پوری هاوسەۆكی یەكێتی بڵاوی كردووەتەوە، خۆی كاندید كرد بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق ئامانجی نزیك كردنەوەی بۆچوونە جیاوازەكانە لە بەغداد و هەرێمی كوردستان.

لەتیف دەڵێت، دیاریكردنی كەسی لێهاتوو و قبوڵكراو بە هاوكاری ئەوانی تر، بەشدار دەبێت لە چارەسەركردنی كێشەكان، هەر بۆیە خۆم بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندید كردووە و ئامانجم نزیكردنەوەی بۆچوونە جیاوازەكانی لایەنە سیاسیەكانە لە بەغداد و هەرێمی كوردستان.

خۆ كاندید كردنی لە تیف لە كاتێكە لە یەكەم قۆناغی خۆكاندید كردن سەرەتا 25 هاووڵاتیی عێراقی خۆیان كاندید كردبوو كە حەوتیان كورد بوون یەكێكییان لەتیف رەشید بوو، ئەوانی تریش لە پێكهاتەكانی تری عێراق بوون.

ئەو خۆ كاندیدكردنە جارێكی تر دەرخەری ئەو ڕاستیەیە كە یەكێتی پەرت و بڵاوە و ناتوانێت بڕیار لەسەر كاندیدێك بدات.

ڕۆژی نۆی كانوونی دووەم، دانیشتنی یەكەمی نوێنەران بەڕێوە چوو، لە دانیشتنەكەدا دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران هاتە هەڵبژاردن، دواتر لە جاری یەكەمدا ڕۆژی حەوتی شوبات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دیاری كرا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ جاری دووەم دەرگای خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كردەوە تا ئێوارەی ڕۆژی یەكشەم بەردەوام دەبێت. 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال