ئەمڕۆ یەك شەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان دەستی بە دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتێك كرد، بەڵام جارێكی دیكە لە سلێمانی كێشەی نەبوونی پارە لە بانكەكان سەریهەڵدا.
بەپێی زانیارییەكان لە بانكەكانی سلێمانی جارێكی دیكە كێشەی نەبوونی پارە سەریهەڵداوە و مووچەی ئەمڕۆ دابەش ناكرێت.
ئەمە لە حاڵێكدایە لە هەولێر دابەشكردنی مووچە دەستیپێكردووە و بەشێوەیەكی ئاسایی دەڕوات.
بەپێی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ، ئەمڕۆ یەكشەممە 13ی 2ی 2022 مووچەی مانگی 1ی وەزارەتەكانی، پیشەسازی و بازرگانی، پلاندانان، سامانە سرووشتیەكان و گواستنەوە و گەیاندن خەرج دەكرێت.