پهرلهمانتارێكی پارتی بۆ سۆران عومهر: كۆنە تیرۆریست مافی نییە باسی راپەڕین بكات
ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، وەڵامی سۆران عومەر، تاكە پەرلەمانتاری كۆمەڵی دادگەریی كوردستان كە بە یەكێك لە نەیارانی قەوارەی هەرێمی كوردستان هەژمار دەكرێت دەداتەوە.
شوان زراری، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاند، سۆران عومەر بە هەموو پێوەرەكان، دەبوایە پێش ئەو قسانەی ئێستا دەیكات، هەندێك بابەت لەبەرچاو بگرێت، لەوانە سۆران پەرلەمانتارە لەسەر پشكی سلێمانی، ئێستا شارەكەی كەوتووەتە ژێر زبڵ بەهۆی ئەوەی حزبی باڵادەستی سلێمانی كە زۆریش دۆستی سۆران عومەرن، دەستی بەسەر داهاتی شارەكەدا گرتووە، بۆیە با سۆران واز لە سەفقە ژێربەژێرەكانی بهێنێت و بێدەنگی بەرامبەر ئەو زوڵمە بشكێنێت كە لە سلێمانی دەكرێت.