ئەمریکا و ئیسرائیل: سوپای پاسدارانی ئێران رێکخراوێکی تیرۆریستییە


 ئەمریکا و ئیسرائیل: سوپای پاسدارانی ئێران رێکخراوێکی تیرۆریستییە


ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنتۆنی بلینکین، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی یائیر لابید، لە ئیسرائیل گوتی، ئەگەر هاتوو ئێران بەردەوام بێت لە هەڕەشەکردن لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ئەوە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە بەرپەرچدانەوەی ئێران.

بلینکین جەختیشی کردەوە، ئێران لە پشتەوەی هێرشی حووسییەکانە بۆ سەر سعوودیە و ئیمارات لە ماوەی رابردوودا کە دامەزراوە نەوتی و شوێنی نیشتەجێبوونی دەکردە ئامانج.

ھەروەھا بلینکین، گوتی، دەستوەردانەکانی ئێران لە ناوچەکە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی زیادیکرد و، ئەمریکا هەمیشە هەماهەنگی دەکات لەگەڵ ئیسرائیل دەربارەی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسییەی ئێران و، پاپەندبوونی ئیدارەی ئەمریکا لەسەر بنەمای رێگریکردن لە ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی و، پێمانوایە "سوپای پاسدارانی ئێران رێکخراوێکی تیرۆریستییە".


لای خۆشیەوە، یائیر لابید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جەختی کردەوە لەسەر کارکردن لەگەڵ ئەمریکا بۆ رێگرتن لە دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، ئەوەشی زیاد کرد "جیهان ناتوانێت بەرگەی ئێرانێکی ئەتۆمی بگرێت یان سوپای پاسداران بەردەوام بێت لە بڵاوکردنەوەی تیرۆر و، سوپای پاسداران رێکخراوێکی تیرۆریستییە".

أحدث أقدم

نموذج الاتصال