گوته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد كه تۆمه‌تبار سانا یووسف ئه‌حمه‌د (سانای مام یووسف) ڕاده‌ستی پۆلیسی پارێزگه‌ی سلێمانی كراوه.
پۆلیسی پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه ڕۆژی 21ی ئه‌م مانگه به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه و له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی پارێزگه‌كه، كچه مۆدیلی پارێزگه‌ی سلێمانی به‌ناوی سانای مام یووسفی ده‌ستگیر كرد.
هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌شی ده‌نگێكی تۆماركراوی ئه‌و كچه مۆدیله بووه كه ڕۆژێك دوای ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه بڵاوكرابووه‌وه و تێیدا پشتیوانی خۆی بۆ كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن ڕژێمی پێشوو و سه‌رۆكه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن كردبوو.
پێشتر پۆلیسی پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندبوو: به هۆی سوكایه‌تیكردن به شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه، تۆمه‌تبار سه‌نا یووسف ئه‌حمه‌د له‌دایكبووی 1994 و دانیشتووی گوندی ئه‌ڵمانی – شاری سلێمانی ده‌ستگیركراوه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندبوو: به گوێره‌ی مادده‌ی 2ی خراپبه‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و به بڕیاری دادوه‌ر تۆمه‌تبار تا ڕۆژی 30ی ئادار به‌ند ده‌كرێ.
سانای كچه مۆدیل تا دوێنێ له بنكه‌ی پۆلیسی شه‌هید سه‌ركار له پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستگیر كرابوو، به‌ڵام دواتر گواستراوه‌ته‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را له پارێزگه‌ی سلێمانی.
له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌كه‌ی، مقه‌ده‌م بارزان عوسمان محه‌مه‌د گوته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند: به‌هۆی تایبەتمەندی شوێنی ڕووداوەکە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی پارێزگه‌ی هەڵەبجە، دۆسییەی لێکۆڵینەوەی تۆمەتبار (سەنا یووسف ئەحمەد) ڕەوانەی دادگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی پارێزگه‌ی سلێمانی كراوه.
لای خۆشییه‌وه سانای مام یووسف تا ئێستا سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه ئاراسته‌ی كراون و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌نگه تۆمارییه‌كه‌ی به مه‌به‌ست له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه بڕاوه و چه‌ند وشه‌یه‌كی كه‌می لێ مۆنتاژكراوه و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
جێی باسه ڕۆژی 30ی ئه‌م مانگه ڕۆژی دادگاییكردنی سانای مام یووسف ده‌بێت له دادگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی پارێزگه‌ی سلێمانی و تا ئه‌و كات كچه مۆدیله‌كه به ده‌ستگیركراوی له بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را له سلێمانی ده‌مێنێته‌وه.