یەکێتی و هاوئاوازەکانی دۆڕاون و پارتی هەر یەکەمە


 بەهمەن کاک عەبدوڵا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی چەند بەرپرسێکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری دەداتەوە و دەڵێ هەڵبژاردن بە هەر جۆرێک بێت یەکێتی و هاوئاوازەکانی دۆڕاون و پارتی هەر یەکەمە.

پەرلەمانتارەکەی پارتی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی"ستران عەبدوڵڵا ئەوەی سەرکردایەتی یەکێتی کە سیاسەت بە ستران خوێندن تێگەیشتووە و پێی وایە دەبێت هەرچی بێت بە دڵی یەکێتی بێت، دەڵێت دەبێت پارتی ستۆپی پێبکەین، جارێ ئێوە ئەوە نین لە هیچ شتێک ستۆپ بە پارتی بکەن".

بەهمەن کاک عەبدوڵڵا نووسیویەتی"بەس پێمان بڵێن بۆ پارتی پارەی بانکەکانی سلێمانی و پارەی حەوت حاڵی سنووری ئێوەی دزیوە؟ بۆ پارتی پارەی خانەنشینی سلێمانی دزیوە؟ ئەوەی پێویستە ستۆپی پێبکرێت دزییەکانی ئێوەیە".

‎پەرلەمانتارەکەی پارتی لە درێژەی نووسینەکەیدا سەبارەت بە لێدوانێکی پارێزگاری سلێمانی دەڵێ: "هەڤال ئەبوبەکر پاریزگاری سلێمانی دەڵێت پیشنیارمان کردووە مووچەی خانەنشین بۆنی لێ بدریت و بخرێتە زەرف و ببرێتە ماڵەوە بۆیان ، جەنابی محافیز لەجیاتی بۆن هەندیک خۆڵە کەوەی تەنوریشی پیا بڕژێنن بەس لە کاتی خۆی و بەجوانی پییان بدەن، سلێمانی نە پارەی بانکی ما نە دەرمانی ما نە زبڵ و خاشاکی پاک دەکرێت تۆش خەریکی فەلسەفە لیدانیت".

‎بەهمەن کاک عەبدوڵا پەیامێک بۆ عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری دەنێرێت و دەڵێ" کاك عەبدولستاری کۆمەڵی پیشتر ئیسلامی و ئیێستا دادگەری دەڵێت ئێمە لەگەڵ هەڵبژاردنی یەک بازنەی نین بەهیچ شێوەیەک، یەکێک نەزانێت لە هەڵبژاردنە فرە بازنەییەکەی عێراق ۳٠ کورسیان هێناوە، دانیشە بە گوێرەی نیو کورسیەکەی بەغداتان پیێ راکێشن کە نیوەکەی تری هی شێخەکەی ئەولایە".

‎ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی پارتی پێیوایە کە "هەڵبژاردن بە لیستی کراوە بێت یان یەک بازنە یاخود بە ١٦ بازنە بێت یەکێتی و هاوئاوازەکانی دۆڕاون و پارتی هەر یەکەمە لە پێنج هەڵبژاردنی عێراق و پێنج هەڵبژاردنی کوردستان هەر یەک جار ئێوە براوەبان با رووتان هەبووایە باسی یاسای هەڵبژاردن بکەن".

أحدث أقدم

نموذج الاتصال