بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت ٥٠ لەسەد داشکاندنی نرخی کارەبا بۆ فڕنەکانی نان دەکرێت


 بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت ٥٠ لەسەد داشکاندنی نرخی کارەبا بۆ فڕنەکانی نان دەکرێت


دوا بەدوای دیداری ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ نوێنەرانی فڕن و نانپێژەکانی کوردستان و بەدواداچوون بۆ کێشە و داواکارییەکانیان و هەروەها لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی بەرزبوونی نرخی ئارد لە بازاڕەکانی جیهاندا، سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا لە سەدا پەنجا داشکاندن لە نرخی کارەبا بۆ سەرجەم فڕن و نانپێژەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە ڕاسپێردراون تا بارگرانیی دارایی لەسەر خاوەن فڕن و نانپێژەکان کەمبکرێتەوە.


نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان


أحدث أقدم

نموذج الاتصال