یەكێتی نایەوێ كۆبوونەوە بۆ خراپیی دۆخی سلێمانی ئەنجام بدرێ‌


 خراپیی دۆخی سلێمانی و نەمانی پارە لە بانكەكان، هاووڵاتییانی سلێمانیی بێزار كردووە، بەڵام یەكێتی نایەوێ هیچ كۆبوونەوەیەك بۆ ئەو دۆخە ئەنجام بدرێ‌. وەڵامی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاكەیش نادرێتەوە.


ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، داوایەكیان ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی پارێزگاكە كردووە، تا لەسەر تاڵانی بانكەكان و داهاتی گومرگەكان كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدرێ‌، بەڵام تا ئێستە ئەنجوومەنەكە وەڵامی نەداونەتەوە، ئێستەیش پشتگیری بۆ ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە زیاتر دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم حەوتی نیسان، خەدیجە عەبدولجەبار ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕاگەیاند، لە 13ـی ئادار نووسراوێك كراوە بە پاڵپشتی 15 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەن لەسەر خراپیی دۆخی شارەكە.

زیاتر گوتی، تا ئێستە هیچ وەڵامێكیان نەدراوەتەوە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوە، من ئەوكاتە ئەو نووسراوەم واژوو نەكردووە بەهۆكاری كۆمەڵایەتیی خۆم، بەڵام منیش پاڵپشتی ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە دەكەم.

باسی لەوەش كرد، كۆبوونەوەیەكی لەو شێوەیە پێویستە، تا بزانرێ بۆچی دۆخی شارەكە وای لێ هاتووە.

بەپێی زانیارییەكان سەرجەم فراكسیۆنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، پاڵپشتی دانیشتنێكی بەپەلەیان لەسەر داهاتی پارێزگاكە كردووە، بەڵام تا ئێستە هیچ وەڵامێكیان نەدراوەتەوە.

دزین و تاڵانكردنی داهاتی سلێمانی بەردەوامە، ئەوەیش بووەتە كێشەی سەرەكی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ئەو پارێزگایە، هۆكارەكەشی بۆ یەكێتی دەگەڕێتەوە كە دەستی گرتووە بەسەر داهاتی پارێزگاكە و نایگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی حكوومەت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال