مامۆستا ئیحسان ڕێکانی:من نەم گوتووە زەکات بدەن بە دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەو قسانە دوورن لە ڕاستی کەسانێک ناخ پیسن


 

مامۆستا ئیحسان ڕێکانی: ئەو کەسانەی ئەم جۆرە کارانە دەکەن ناتوانن کارە قێزەونەکانی خۆیان کە دیارنەمان و ونبوونی داھاتە لە سلێمانی، لەبیر خەڵک ببەنەوە.


ڕوونکردنەوەیەک لە پەرلەمانتار مامۆستا ئیحسان ڕێکانی 


بەداخەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ، دەنگۆیەک بەناوی بەندەوە بڵاوکراوەتەو گوایە من گوتوومە "زەکات بدەن بە دەزگای خێرخوازی بارزانی" بۆ ھەموو لایەکی رووندەکەینەوە، کە ئەو قسەیە ھەڵبەستراوە و دوورە لە ڕاستی ، ھەر کەسێکیش بەڵگەی ھەیە ، بێ منەتانە با بڵاوی بکات ، کەسانێکی ناخ پیس بەرامبەر دەزگای خێرخوازی و بەندە ئەو بوختانەیان دروست کردووە ، وێرای ئەوەی کارە مرۆڤایەتیەکان و خێرخوازیەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی  بە قسەی ھەڵبەستراوی کەسانی دوور لە بەھای بەرزی ئەخلاق  ناشێوێندرێت و بزر نابن، ئەو کەسانەی ئەم جۆرە کارانە دەکەن لە ھەر کوێ و ھەر کەس بێت ، ئەوە شکستی خۆیانە و لە شکست دەترسن و ناتوانن کارە قێزەونەکانی خۆیان کە دیارنەمان و ونبوونی داھاتە لە سلێمانی لەبیر خەڵک ببەنەوە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال