مه‌لا جیهاد بۆ عه‌بدولستار مه‌جید: خۆت و ئه‌میره‌که‌شت به‌ خیانه‌ت له‌ کوردستان دەژین


 ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی کوردستان، وه‌ڵامی سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌ په‌رله‌مانی کوردستان ده‌داته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ”خۆی و ئه‌میره‌که‌ی به‌ خیانه‌ت له‌ کوردستان ده‌ژین“.

مه‌لا جیهاد حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ فراکسیۆنی پارتی عەبدولستار مەجیدی زاواکه‌ی عه‌لی باپیر، دوای شکستهێنانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق كە نه‌یتوانی ببێته‌ په‌رله‌مانتار، ئێستا خه‌وی به‌ په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ به‌ری نه‌داوه‌، قسه‌ی له‌ خۆی گه‌وره‌تر ده‌کات و هاتووە باسی ئه‌وه‌ ده‌کات، که‌ گوایه‌ ٣٩ کورسی به ‌ته‌زویر بوونه‌ته‌ په‌رله‌مانتار! وه‌ک ئاماژه‌‌یه‌ک بۆ پارێزگای دهۆک، ئێمه‌ش پێی ده‌ڵێن، خۆت و ئه‌میره‌که‌ت نه‌ک ساخته‌ن، به‌ڵکوو هه‌وای خیانه‌ت له‌ کوردستان هه‌ڵده‌مژن و بە پاره‌ی خیانه‌ت هه‌ناسه‌ ده‌ده‌ن، که‌سێک ئه‌میره‌که‌ی به‌ فرتوفێڵ پاره‌ له‌ مام جه‌لال وه‌ربگرێت و دواتر حاشای لێ بکات، هەر دەبێ ئەمیری عه‌بدولستار بێت، كەسێك لە دوای راپەڕینیشەوە پەیوەندیی لەگەڵ موخابەراتی رژێمی بەعس هەبووبێت و پارەی لێ وەرگرتبن، واتە بە خیانەت لە كوردستان هەناسە دەدەن“.

ئاماژەشی بەوە كرد: ”عه‌بدولستار مەجید باسی ئه‌وه‌ ده‌کات، گوایه‌ ئه‌م سیسته‌مه‌ بۆ کوردستان خراپه‌ و ته‌زویری تێدایه،‌ ئێ خۆ به‌ سیسته‌می عێراقیش که‌ ئێستا داوای ده‌که‌ن له‌ کوردستان کاری پێ بکرێت، به‌و هه‌موو شیڕه‌ شیڕه‌تانه‌وه‌ تاكە یەك کورسیتان هێنا، ئه‌ویش به‌ ده‌نگی ئەندامانی حزبی دیکه‌ بوو و کاتی خۆی له‌ ئه‌نجامی رێککه‌وتنی گرووپی خیانه‌ت دانرابوو، خاڵی دواتر باس له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له‌ سۆران عومه‌ر ده‌کات، ئێمه‌ ده‌زانین کۆمه‌ڵ مه‌حەل ئیعرابی دژه‌ پارتیی وه‌رگرتووه‌، ئیتر هه‌رچییه‌ک بێت بیانووی بۆ ده‌هێنێته‌وه،‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنج بده‌ین، له‌ناو فراکسیۆنی کۆمە‌ڵ و له‌ناو کۆمه‌ڵیشدا، له‌ ئه‌نجامی سیاسه‌تی منداڵانه‌ی که‌سانی وه‌ک عه‌بدولستار مه‌جید، دووبه‌ره‌یی دروست بووه“.

ئەو ئه‌ندامەی په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌وه‌شی خسته ‌روو: ”کۆمه‌ڵ هه‌میشه‌ پاشکۆ بووه،‌ جارێک پاشکۆی گۆڕان و جارێک پاشگری یه‌کێتی، ئیتر تێناگه‌ین ئه‌مانه‌ له ‌کوێوه‌ سیاسه‌ت ده‌که‌ن؟ بڕۆن چاو به‌ لێدوانه‌کانی سه‌لیم شووشکه‌یی و عوسمان کانی کورده‌یی بخشێننه‌وه‌، ئەوسا باش بۆتان ده‌رده‌که‌وێت، که‌ چی له‌ناو کۆمه‌ڵدا ده‌گوزه‌رێت“.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال