لە ڕۆژی 16ئۆکتۆبەر داگیرکردنی کەرکوک یەکێتی لە سلێمانییەوە پاقلاوە و شیرینیان بۆ ئێمە ڕەوانەکرد


 

كوڕ و برازاكانی ڕێبازه‌كه‌یان به‌رنه‌دا...

به‌رپرسی پێشووی مه‌له‌فی ئه‌منی كه‌ركوك لیوا ڕوكن (مه‌عه‌ن ئه‌لسه‌عدی) ئاشكرایكرد و گوتی: له‌ ئێواره‌ی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر له‌وكاته‌ی ئێمه‌ له‌ پێش بینای پارێزگای كه‌ركوك ئاڵای كوردستانمان هه‌ڵدایه‌ خواره‌وه‌ و ئاڵای عێراقمان به‌رز ده‌كرده‌وه،‌ كه‌چی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای یه‌كێتی له‌ سلێمانییه‌وه‌ شیرینی و گه‌زۆی (تۆفیق حه‌لواچی)یان به‌ دیاری بۆ ئێمه‌یان ڕه‌وانه‌ كردبوو، به‌بۆنه‌ی ئازادكردنی كه‌ركوكه‌وه‌ له‌لایه‌ن سوپای عێراق و حه‌شده‌وه‌، یه‌كێتی ئه‌و ڕۆژه‌ به ‌ده‌هۆڵ و زوڕناوه‌ پێشوازییان لێكردین و سوپاسمانیان كرد و شیرنیان به‌سه‌رماندا ده‌به‌خشانده‌وه‌.


به‌ڵێ به‌ڕاستی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ مردووه‌كان و زیندووه‌كانیان (صمام الامان)ی عێراقن


ئه‌وه‌تا تۆفیق حه‌لواچی خاوه‌نی شیرینی تۆفیق حه‌لواچی له‌ سلێمانی ئاشكرایكردووه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی ١٣ ساڵی كابرا له‌ به‌غدا بووه‌، له‌ سلێمانییه‌وه‌ بای دوو ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر داوای مام (صمام) گه‌زۆ و شیرینی ڕه‌وانه‌ی به‌غدا كردووه‌ بۆ دیاری بۆ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی عێراق

أحدث أقدم

نموذج الاتصال