ڕۆژانە سەدانهەزار کۆمێنت لە لایەن هاووڵاتیانی هەرێم لەسەر پۆستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سایت و تەلەفزیۆنەکان دەنووسرێ.
لەوێڕا بۆمان دەردەکەوێ لە چ دۆخێکی کولتووری و پەروەردەیی و فکری وزانستی و کۆمەڵایەتیداین.
بەشێکی زۆریان گاڵتەپێکردنن، هەندێکیان جنێون بە مێینە (خوشک و دایک و کچ و ژن و پوور و نەنک)ـەکانی کوردستان. بەشێک قسەی ناجددین، ململانێی سیاسیین.
ناوچەگەری و دەمارگیری و سووکایەتیی و جەهلیشی تێدایە.
کە کۆمێنتەکان دەبینی نازانی پێبکەنی یان بگری؟
نا دەبێ بگریین، هەموومان دەبێ بۆ ئەم کارەساتە فەرهەنگییە بگریین.
ئێمە کە سەروەریمان نیە و داگیرکراوین دەبێ فێر بین باش قسە بکەین، باش بنووسین. ئاخڤتن و نووسینمان ڕادەی فەرهەنگ و دنیابینیمان پێشان دەدات.
زکری مووسا