تەرمی كچ و كوڕێك بە كوژراوی دۆزرانەوە


 بەیانی ئەمڕۆ تەرمی كچ و كوڕێك بە كوژراوی، لە شارەدێی سنوونێی سەربە شارۆكەی شنگال دۆزرانەوە، لە پێنج ڕۆژ پێش ئێستەوە چارەنووسیان نادیار بوو.


ئەمڕۆ شەموو نۆی نیسان، ئارزین شنگالی چالاكی مەدەنی،  راگەیاند، هێزە تەناهییەكانی عێراق، ئەمڕۆ لە بوونی دوو تەرم ئاگادار كرانەوە كە بریتین لە كچ و كوڕێك.


زیاتر گوتی، ڕۆژی سێشەمی هەفتە رابردوو، لەلایەن خێزانی ئەو دوو كەسە هەواڵ بە پۆلیس دراوە كە منداڵەكانیان نەگەڕاونەتەوە ماڵەوە و تەلەفۆنەكانیشیان داخراوە.


باسی لەوەش كرد، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هەردووكیان لە نزیك كۆمەڵگەی بۆرك لە شارەدێی سنوونێی سەربە شارۆكەی شنگال دۆزرانەوە، كوڕەكە تەمەنی 30 ساڵە و ئەفسەری پۆلیسی عێراقە، كچەكەش تەمەنی 23 ساڵە.


بەگوتەی ئەو چالاكە، گومان لە پەكەكە دەكرێ‌ ئەو كارەی كردبێت، چونكە ئەو شوێنە ئەوان تێیدا باڵادەستن، بەڵام هێشتا هیچ شتێك بەفەرمی پشتڕاست نەكراوەتەوە و لێكۆڵینەوە دەستی پێ‌ كردووە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال