ئازاد تۆفیق: من لە هەڵەبجە تائێستا سێ دامەزراوەی گەورەم موچەی وەرنەگرتووە..
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە دیداری یەكێتیدا:
كەس بەتەمای ئەوە نەبێت یەكێتی ببێتەوە بە یەكێتی مام،
ئەگەر بتوانین بە كلتوری مام 40%ی یەكێتی بگێڕینەوە، یەك هەزار سوپاس بۆ خوا.
من لە هەڵەبجە تائێستا سێ دامەزراوەی گەورەم موچەی وەرنەگرتووە..
زۆر سەیرە، ئێمەی یەکێتی دەوڵەمەند لێمان ناڕازییە، ئەوەشی عەرەبانەیەكی پێیە لێمان ناڕازییە، دەرچووی زانكۆ لێمان ناڕازییە، ئەوەشی نەخوێندەوارە لێمان ناڕازییە..
ئایا دیداری یەكێتی ئەمانگەڕێنێتەوە بۆ خانوە قوڕەكان یان ڤێلاكانمان بەرزتر ئەكات، باڵای ڤێلا بەرز ئەبێت، باڵای یەكێتی دائەبەزێت،
ئەزانن نەوەی نوێ (233 هەزارو 834) دەنگی بەدەستهێناوە، نەوەی نوێ تەمەنی بەقەد تەمەنی كۆترێكە، نە مێژووی هەیە نە كلتور، نەحزبی هەیە نە بارەگا، ئێمە (130 هەزار) دەنگمان لە نەوەی نوێ زیاتر هێناوە.
ئەگەر لە مانگی 10دا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە یەك بازنەیی بكەین، یەكێتی 17 كورسی دەهێنێت، نەوەی نوێ 16 كورسی، خوا بیبڕێ ئەو كورسییەم هەرناوێت.
ئەگەر هەڵبژاردن بە چوار بازنە بكرێت، یەكێتی 20 كورسی دەهێنێت، نەوەی نوێ 18 كورسی