مەلا بەختیار :بەرپرسیارێتیی ئەم دۆخە لە سلێمانی لە ئەستۆی ئیدارەی سلێمانی و یەکێتییە
پێموایە دوا کۆنگرەی یەکێتی کۆنگرە نەبوو
پێگەی جەماوەریی یەکێتیش دابەزیوە
ئەم ناکۆکیەی یەکێتی لەگەڵ پارتی،لێکەوتەی هەوڵی گرووپێکی گەنج و هەلپەرستی سەرکردایەتیی یەکێتییە، کە باوەڕی بە دژایەتیکردنی پارتی هەبوو وەکو رێگەیەک بۆ بەهێزکردنی یەکێتی
رای ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی لە نێو یەکێتیدا کاریگەر نییە
برادەران لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پێیان وایە توانیویانە دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن و پێویست ناکات دەرفەت بە کەسانی دیکە بدەن، ئەمەش بێگومان هەڵەیەکی کوشندەیە".