کێشە کەوتە نێوان بنەماڵەی تاڵەبانی و جەنگی لەسەر کەیسی کوشتنی موراد کانی کوردەیی


 

کێشەکانی نێوان بنەماڵەی جەنگی و بنەماڵەی تاڵەبانی لەسەر کەیسی کوژرانی موراد کانی کوردەیی سەرھەڵدەدەنەوە 

پەیامی بنەماڵەی موراد کانی کوردەیی:

پەیامێكی كراوە بۆ جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان <<<<قوباد تاڵەبانی>>>>>

وەك چۆن هەر شتێك مەبەستتان بێت دەیكەن  و لە ماوەیەكی كورت بكوژی نەقیبەكەی سلێمانیتان دەست گیر كرد  ئەی بكوژانی باوكم  و هاوڕێكانی 

گەر ئەو تیرۆرستانە دەستگیر نەكەن ئەوا خۆمان كۆتاییان پێ دێنین 

نامانەوێت بە دروست كردنی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بێ بنەما كە تاكو ئێستا هیچ هەنگاوێكیان نەناوە پەردەپۆش بكرێ

 ڕوون و ئاشكرایە  كە سەرەتا ئێمە چاوەڕوانی یاسا بووین  بەڵام لەمەودوا هیچی تر چاوەڕوانی ئەو یاسایە ناكەین


 ئێمە جەنابت بە پلان داڕێژەری كارەكە دەزانین چونكە پێشوازیت لێ كرد لە نوسینگەی خۆت و بێشك داڵدەت داوە


 دڵنیاشبە بەس بەمەرگی هەموو  ئێمە ئەو كەیسە كۆتایی دێت وە خۆش نابین

أحدث أقدم

نموذج الاتصال