دکتۆر عومەر جاف:هۆکاری کەوتنی کەرتی تەندروستی لە سلێمانی و نەمانی دەرمان لە نەخۆشخانەکان ئاشکرا دەکات


 

راستی کەوتنی کەرتی تەندروستی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و سنوری یەکێتی

با هاوڵاتیانی سلێمانی ڕاستیەکان وەکو خۆی بزانن ...

ئەوەی لە سلێمانی دەگوزەرێت بە نەمان و داخستنی نەخۆشخانە و نەبوونی دەرمان، ڕاستیەکەی ئەو کێشەیەیان تێکەڵ کردووە لەگەڵ کێشەکانی دیکەی مووچە و بردنی پارە و داهاتی سلێمانی و بەتاڵکردنی بانکەکان بۆ زەختی سیاسی، ئەگەرنا لە هەولێر و دهۆکیش مستحقاتی دەرمان هەر بەڕێژەیەکی کەم خەرج دەکرێت و ئەوەی دیکە وەکو قەرز دەچێتە سەر حسابیان.

بابەتەکە ئەسڵ و ئەساسی نیە، تەنها سیناریۆ و گەورەکردنی کێشەکانە، بەو ئاستە بێ دەرمانی و کێشە نیە بەڵکو دوو مەبەست و مەرامی گڵاو هەیە.

یەکەم: 

وەکو مەبەستی سیاسی لەوکاتە کارتێکی فشار لەسەر هەولێر و حکومەت دەکەن لەکاتێکدا دوور و نزیک پەیوەندی بە هەولێر و حکومەت نیە جگە لە ڕاگرتنی خەرجی لە بانکەکان نەبێت. بەڵکو بوودجە و تەرخانکراوی خۆیان هەیە و ڕەزامەندی ساڵانەیان هەیە وە تەواوی دەسەڵاتی کڕین و خەرجی هەر هەمووی لە سلێمانی تەواو دەبێت بێ گەڕانەوە بۆ هەولێر، خەزێنە و بانکەکانیش پێویستە خەرجیەکان سەرف بکەن. بەڵام ئێستا لەبەر دەسبەسەرداگرتنی داهات و بانکەکان ئەم کێشەیان دروست کردووە.

دووەم: 

 لەپێناوی کۆمپانیاکانی دەرمانی خۆیان  لە سلێمانی فشار دروست دەکەن پارە و شایستەکانیان سەرف بکرێت، واتە لەخەمی بەرژەوەندی دوو سێ کۆمپانیای سەر بە ئیدارەی یەکێتی ئەم فەوزایە و سیناریۆیە دروستکراوە.


بۆیە پێویستە هاوڵاتیانی سلێمانی زیاتر هۆشیاربن بزانن بۆچی وادەکەن و کێشەکە لە کوێ یە.


دکتۆر عومەر جاف

أحدث أقدم

نموذج الاتصال