عەلی حەمە ساڵح :
داهاتی نەوت بە یەکسانی دابەش دەکرێت بۆ مووچە، ئەوەی دەمێنێتەوە دەبێ لە داهاتی ناوخۆ تەواوبکرێت، پارەی خزمەتگوزاریەکان، خەرجی دەرمان و نەخۆشخانەکان، پاککردنەوەی شار، هەمووی دەبێ لە داهاتی ناوخۆی پارێزگاکان دابین بکرێت، بەڵام لە سلێمانی دەڵێن داهات نیە !
بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی خۆتان ڕازی بوون خەرجی سەرجەم خزمەتگوزاریەکان و بەشێکی مووچە لە داهاتی سلێمانی خەرج بکرێت، بۆ ئێستا خەرجی ناکەن؟
سەرجەم پڕۆژەکانی سلێمانی وەستاون، نەخۆشخانەکان پەکیان کەوتووە، زبڵ و خاشاک کۆناکرێتەوە، هەموو ئەمانە ئێوە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بەرپرسن .
داهاتی ناوخۆی هەولێر و دهۆک و دەروازە سنووریەکان زیاترە وەک لە سلێمانی، لەکاتێکدا سلێمانی خاوەنی زۆرترین دەروازەی سنووریە، داهاتی نێوخۆشی دیارنیە !