ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه به‌هۆی گرانبوونی نرخی كه‌لوپه‌لی خوارده‌مه‌نی له ناوچه جیا جیاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران شه‌پۆلێكی تری خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ستی پێ كردووه و ڕۆژ دوای ڕۆژیش خۆپێشاندانه‌كان فره‌وانتر ده‌بن، هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش به ته‌قه و گولـله‌ی زیندوو ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران بوونه‌ته‌وه و تا ئێسته‌یش چه‌ندان خۆپێشانده‌ریان كوشتووه، له به‌رانبه‌ریشدا تووڕه‌یی خه‌ڵك زۆر زیاتر بووه و به ئاشكرا و به ده‌نگی به‌رزه‌وه داوای ڕووخانی ڕژێمی ئیسلامی له ئێران ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان نرخی كه‌لوپه‌لی خوارده‌مه‌نی له ئێران به ڕێژه‌ی 300% به‌رزبووه‌ته‌وه، به تایبه‌تیش ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه له ئارد و گه‌نم دروست ده‌كرێن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه وڵاته‌كه له ته‌نگژه‌یه‌كی قووڵی ئابووریدایه، به‌هۆی گه‌مارۆكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر سێكته‌ره گرنگه‌كانی ئابووری ئێران، به‌وهۆیه‌وه‌یش خه‌ڵكی ڕۆژ دوای ڕۆژ هه‌ژارتر و برسیتر ده‌بن، كه‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره‌یش كه ئێرانییه‌كان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بن، حكوومه‌ت و سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی له وڵاته‌كه ڕێی داوه، كه نرخی كاڵاكان و كه‌لوپه‌لی خوارده‌مه‌نی به ڕێژه‌یه‌كی ره‌ها به‌رز ببنه‌وه، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی خه‌ڵكی له حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات بێ ئومێد كردووه، بۆیه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه به‌رده‌وام ڕۆژانه خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دروشم دژی حكوومه‌ت و سه‌ركرده‌كانی وڵات و عه‌مامه به‌سه‌ره‌كان ده‌ڵێنه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "العرب"ی له‌نده‌نی له‌وباره‌وه بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و بزاوت و جموجۆڵه جه‌ماوه‌رییه‌ی ئێسته له ئێران ده‌ستی پێكردووه، به ته‌واوی سروشتی و خۆڕسكه، له خۆپێشاندانه‌كانی 2019 ده‌چێت، كه به‌هۆی گرانكردنی نرخی به‌نزین له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی وڵاته‌كه ڕوویدا و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به دوای خۆیدا هێنا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕژێمی ئیسلامی ئێران زۆرترین كۆت و به‌ندی خستووه‌ته سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت و چاودێری تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات، به‌ڵام چالاكان و خۆپێشانده‌ران ده‌یان گرته‌ی ڤیدیۆیان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هێزه‌كانی ڕژێم به گولـله‌ی زیندوو ته‌قه له خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ن و تا ئێسته‌یش شه‌ش خۆپێشانده‌ریان كوشتووه و ده‌یانی تریش بریندارن و سه‌دان كه‌سیش گیراون و خراونه‌ته گرتووخانه‌كانه‌وه.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆكان كه له شاره‌كانی شه‌هركورد و هه‌فشجان و دزفول تۆماركراون، پۆلیس و هێزه‌كانی ڕژێم به زه‌بری چه‌ك و توندوتیژی و گازی فرمێسك‌ڕێژ ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران ده‌بنه‌وه، له به‌رانبه‌ریش دا خه‌ڵكی ناڕازی به یه‌كه‌وه دروشم بۆ ڕووخانی ڕژێمی ئیسلامی ده‌ڵێنه‌وه و به هه‌موو ده‌نگی خۆیان هاوار ده‌كه‌ن، كه كه‌س نه‌ترسێ و هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ین.
میدیاكانی ئێران له زاری قاسم ڕه‌زایی به‌رپرسێكی باڵای پۆلیسی ئێران گواستوویانه‌ته‌وه، كه هۆشداری به خۆپێشانده‌ران ده‌دات و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كات و ده‌ڵێ، ئه‌و كاره‌ی ده‌كرێ به هیچ شێوه‌یه‌ك یاسایی نییه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توند ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و گێره‌شێوێنانه ده‌بینه‌وه و كۆتایی به‌و ئاژاوه‌یه ده‌هێنین.
هه‌فته‌ی ڕابردوو حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران به فه‌رمی ددانی به‌وه‌دا نا كه شه‌پۆلێكی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی له ناوچه جیا جیاكانی وڵات ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام به گرووپێكی ناڕه‌زایی زۆر بچووك و بێ كاریگه‌ری ناوی بردن، به‌وهۆیه‌وه هێزه‌كانی ئێران ده‌ستیان به گرتنی خۆپێشانده‌ران كرد و به گوته‌ی خۆیانیش تا ئێسته ده‌یان و سه‌دان ئاژاوه‌گێڕیان گرتووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه خۆپێشاندانه‌كان به‌رده‌وام و فره‌وان بن و هاوشێوه‌ی 2019 زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئێران بگرێته‌وه، چونكه خۆپێشاندانه‌كانی 2019 ترسی گه‌وره‌ی خسته دڵی تارانه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین و خوێناوی‌ترین خۆپێشاندان بوو، له دوای ئه‌وه‌ی ڕژێمی ئیسلامی حوكمی ئێرانی گرتووه‌ته ده‌ست. بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی خۆپێشانده‌ران و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یش، حكوومه‌ت بڕیاری دا پشتیوانی هه‌رزانكردنی نرخی كاڵاكان بكات، به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌یش كۆمه‌كی كه‌لوپه‌لی خۆراك پێشكه‌شی هه‌ژاران بكات، به‌ڵام ئه‌مانه نه‌بوونه‌ته هۆی كپبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، بگره خۆپێشانده‌ران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پێویستیان به‌خۆراك و ئازادی سیاسی زیاتره و دروشم بۆ ڕووخانی ڕژێمی ئیسلامی و سه‌ركرده‌كانی له ئێران ده‌لێنه‌وه، ئه‌م گرته ڤیدیۆیانه‌یش له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به چڕی بڵاوبوونه‌ته‌وه و هه‌مووان دووباره په‌خشی ده‌كه‌نه‌وه، تا ده‌نگی خۆپێشانده‌ران به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌موو دنیا بگات.
له یه‌كێك له گرته ڤیدیۆكان خۆپێشانده‌ران وێنه‌ی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌سووتێنن و هاوار ده‌كه‌ن، كه نایانه‌وێ پیاوانی ئاینی حوكمی وڵات بكه‌ن، هاوكات داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی حوكمی پاشایه‌تی و ڕه‌زا په‌هله‌وی كوڕی محه‌مه‌د ڕه‌زا په‌هله‌وی دوا پاشای ئێران بۆ تاران ده‌كات، تا دووباره حوكمی پاشایه‌تی بۆ وڵات بگه‌ڕێته‌وه.