مۆسكۆ: ئه‌گه‌ر جه‌نگی ئه‌تۆم ده‌ست پێ بكات به نیو سه‌عات وڵاتانی ناتۆ وێران ده‌كه‌ین
رۆژ به‌رۆژ دۆخی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و رۆژئاوا به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرایناوه دژوارتر ده‌بێت، جارێكی تر رووسیا ئاماژه به چه‌كی ئه‌تۆم ده‌كات و وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر به ناتۆ به‌كاری دێنێت.
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌شتی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دۆخی پێوه‌ندییه‌كانی رووسیا و رۆژئاوا، زۆر ئاڵۆز و خراپ بووه، ئه‌ویش به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرایناوه‌یه. ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئاژانسی ئاسمانیی رووسی رای گه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر جه‌نگی ئه‌تۆم به‌رپا ببێت، ده‌توانین له ماوه‌ی نیو سه‌عاتدا، هه‌موو وڵاتانی ناتۆ له‌ناو ببه‌ین.
سه‌رۆكی ئاژانسی ئاسمانیی رووسی دمێتری رۆگۆزین ئه‌مڕۆ رای گه‌یاندووه، رووسیا نایه‌وێ جه‌نگی ئه‌تۆمی به‌رپا بێت و كاریش بۆ ئه‌و پرسه ناكات، چونكه باش ده‌زانێ جه‌نگی ئه‌تۆم كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دنیا چی ده‌بێت، بێگومان له‌وكاته‌دا جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م دروست ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتی له‌و جۆره دروست ببێت، رووسیا ده‌توانێ له ماوه‌ی نیو سه‌عاتدا وڵاتانی ناتۆ وێران بكات.
به‌هۆی جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا كه له 24ی شوباته‌وه ده‌ستی پێ كردووه و به‌هۆیه‌وه ئۆكراینا زیانی زۆری پێ گه‌یشتووه، ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا پاڵپشتیی ئۆكراینا ده‌كه‌ن. سوید و فینله‌ند به‌هۆی جه‌نگه‌كه‌وه مه‌ترسیی په‌لهاویشتنی رووسیایان له‌سه‌ره، بۆیه تا ئێسته له گفتوگۆدان و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له داهاتوودا داوای ئه‌ندامبوون له ناتۆ بكه‌ن.
سەرەدانمان بکەن لە تیلیگرام لەم لینکەوەhttps://t.me/barzanipost