سەدر هێرش دەكاتە سەر بەرهەم ساڵح: نانیشتمانییە و دژی كاندید كردنیم


 بەهۆی رەتكردنەوەی واژۆكردن لەسەر یاسای "بەتاوان ناساندنی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل" موقتەدا رێبەری رەوتی سەدر هێرش دەكاتە سەر بەرهەم ساڵح و بەكەسێكی نانیشتمانی وەسفی دەكات.

سەدر لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، زۆر جێی شورەییە ئەوەی كە پێی دەوترێت سەرۆك كۆماری عیراق "بەرهەم" واژۆكردنی یاسای "بەتاوان ناساندنی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل" رەتدەكاتەوە.
باسی لەوەش كردووە، جێی شەرمە بۆ گەلێك كە سەرۆكەكەی لەگەڵ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكان بێت و نانیشتمانی بێت و سەربە خۆرئاوا یاخود رۆژهەڵات بێت.
رێبەری رەوتی سەدر خۆشی بێبەری كردووە لەو تاوانە لەبەردەم خودا و گەلی عیراقدا و جەختی لەوەش كردووەتەوە، جێی داخە كە پێشتر كاندید كرا بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار و ئێستاش كاندید بكرێت.
أحدث أقدم

نموذج الاتصال