شاخەوان عبدوللە وەڵامی ڕەوەندی مەشروب فرۆش بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکوک دەداتەوە


 شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ یه‌كێتیی:

 وام لێ مەکەن ئەو زانیارییانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێش هەفتەیەک بۆی گێرامەوە لەبارەی باشماخ و سوریاو شتی تر بڵاوی بکەمەوە

 سەدان پرۆژەتان لە راکان وەرگرتوە لەبەرامبەر ئازادکردنی سەدان تیرۆریست

 ئەم وەڵامەم بۆ رەوەندی مەشروب فرۆشیشە بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوک 

شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی كه‌ هاوكات جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقه‌ به‌ زمانێكی توند وه‌ڵامی هێرشێكی میدیایی ده‌داته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ری، باسله‌وه‌ ده‌كات له‌ماڵی خه‌میس خه‌نجه‌ر دیدارێكی له‌گه‌ڵ راكان جبوری پارێزگاری جبوری كردووه‌، به‌ڵام له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك راكان رێگه‌ی پێ نه‌دراوه‌ سه‌ردانی هه‌ولێر بكات. 

 ده‌قی نوسینه‌كه‌ی: 

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان 

رونکردنەوەیەک بۆرای گشتی 

سەرەتا دەمەوێت ئەوە رونبکەمەوە کەهیچ کات نەمویستوە سەرقالی وەلامدانەوەی ناوخۆی و شتی لاوەکی بم چونکە پێم وابوە کێشەکانی گەلەکەمان لەکوردستان بەگشتی و کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی هەریم بەتایبەتی هێندە زۆرە کەتەنها بەیەک بەیەک ریزی و یەک دەنگی دەتوانین روبەرویان ببینەوە و چارەسەریان بکەین ، لەکیشەی تەعریب و داگیر کردنی زەوی و زارو ئیدارەدانی ناوچەکەو کۆمەلیک پرسی تر ، بەلام ماوەی چەند رۆژێکە کەنالی گەلی کوردستان زمان حالی فەرمی یەکێتی نیشتیمانی بەسپۆنسەرەوە لەگەل کۆمەلیک میدیای دروستکراو بەپارەی مەلهەو قومارخانەکان و شتی تر ئیدارەدەرێت لەگەل هەندێک جاش قەلەم راپۆرتێکیان دروست کردوەو شیواندویانە گوایە من و پارتی پەیوەندی ژێر بەژێرمان هەیە لەگەل راکان سەعید پارێزگاری سەپێنراوی کەرکوک بە وەکالەت .


 بۆ ئەوەش ئاماژەیان بەدیدارێکی راکان سەعید کردوە لەگەڵ پێشکەش کاری دیار(انور حمدانی)، ئەو پێشکەش کارە پرسیار لەراکان سەعید دەکات کەپەیوەندییەکانی لەگەل ابو سەرمەد چونە واتە بەرێز خمیس خەنجەر نەک پەیوەندییەکانی لەگەل پارتی لەوەلامدا راکان سەعید دەڵیت پەیوەندییەکی باشمان هەیەو رۆژانە قسە دەکەین کە ئەمە بابەتێکی ئاساییە چونکە بەریز خمیس خەنجەر مەرجەعی سیاسی راکان سەعیدە بەلام ئەو میدیا و راگەیاندنانەی کە هەمیشە لەخزمەت بێگانەو تینوی دووبەرەکین ئەو برگەیان بریوە و وایان پێشانداوە کەراکان دەڵێت پەیوەندیم لەگەل پارتی باشەو رۆژانەیە.


 بۆیە من لێرە پرسیار و وەڵامەکەی راکان وەکو خۆی لە کۆمێنت دادەنیم و بۆ ئەوەی وەک هەمیشە شەرمەزاری بەشیان بێت، هەر لەمیانی ئەو وەڵامە راکان سەعید دەڵێت بەرێز خمیس خەنجەر لەگەڵ کاری باش و پەیوەندی باشە لەگەڵ هەموو لایەک تەنانەت هەوڵی داوەو نێوان ئیمەو پارتی و هەرێم باشبیت و دیدارێکی لەنێوان ئەو و بەرێز شاخەوان دروستکردوە، بۆ وەڵامی ئەم دیدارە دەمەوێت ئەوە رونبکەمەوە کە یەکێک لە کۆبونەوەکانی نێوان ئێمەو سیادە لەماڵی بەڕێز خمیس خەنجەر ئەنجامدرا لەهەمان رۆژ راکان سەعید سەردانی ماڵی خمیس خەنجەری کردو لەدوای کۆبونەوەکە بەرێز خمیس خەنجەر وتی راکان سەعید لێرەیە و ئیوە زۆرجار گلەییتان لێی هەیەو دەڵێن تاوانبارە ئەویش رەتی دەکاتەوە تەعەدای لە کورد کردبێت.


 بۆیە حەزدەکەم دوو دەقە دانیشن و هەرچی کردوە باسی بکەن لەگەڵی، منیش بەئامادەبونی بەڕێز (ف. ر) کە پلەی وەکیلی وەزیری هەیەو پارتی یە دانیشتین بەئامادەبونی خمیس خەنجەر تەواوی تاوانەکانی لە فشارخستنە سەر جوتیارەکان و بەڕێوەبەرو فەرمانبەرانی کورد لە فەرمانگەکان و کۆمەڵێک پرسی تر راشکاوانە باسمان کرد ئەویش وتی بابەتی زەوییەکان دادگا بڕیاری داوە من دەستم لەو کارە نییە، منیش دەستم بۆ موبایلم بردو زیاد لە نوسراوێکی ئەوم خستەڕوو کە بۆ دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی ناردوەو داوادەکات جوتیارە کوردەکان دەربکرێن و هاوردەکان بخرێنە جێگایان، لەدوای پێشاندانی ئەو بەڵگانە بەڕێز خەمیس خەنجەر زۆری پێ ناخۆش بو وتی دەرکەوت ئەوەی پارتی دەڵێت لەسەر تۆ راستە، ئەویش وتی ئێمە خەڵکێکی زۆرمان بێسەرو شوێنە، وتم دەربارەی ئێمە ئەگەر مەبەستت ئەو تیرۆریستانەیە کە گیراون و تاوانیان ئەنجام داوە لێی پەشیمان نین و هەموویان لە کەرکوک دادگایی کران و سزای خۆیان وەرگرتوە ئەوانەشی تیرۆریست بونەو لەروبەروبونەوە کوژراون دیسان لێی پەشیمان نین، وتی نەخێر من دەزانم لای ئیوە نییە لە سلێمانییە وتم بڕۆ لەگەڵ ئەوان قسە بکە ئەوەتا ئەوەندە پەیوەندیت خۆشە رۆژانە تیرۆریستت بۆ ئازاد دەکەن، راکان سەعید وتی من یەک داواکاریم هەیە رۆژیک سەردانی پاریزگا بکەیت وەکو نوێنەری شارەکە لەگەڵ ئێمە وەکو ئیدارە کۆبونەوەیەک رێکبخەیت وتم من و حزبەکەشم دان بەوە دانانێین تۆ پارێزگاری ئیتر چۆن ئەو داوایە دەکەیت و رەتم کردەوە، لەپاش ئەوە من هەستام دەرچوم لەکاتی هەستام راکان سەعید داوای کرد جارێکی تر یەک ببینین بۆ ئەوەی زیاتر لەیەک تێبگەین .


 بەڵام من ئەو داوایەم رەتکردەوە، لەدوای تەواوبونی دیدارەکە سەرکردایەتی خۆم ئاگادرکردەوە لەوەی کە بەوشێوەیە وەڵامم  داوەتەوە ئەوانیش دەستخۆشیان هەبو وە دوپاتیان کردەوە کە دان بە راکان سەعید نانێین وەک پارێزگارو پشتگیری ئەوەیان کرد کە دەبێت لەروی یاساییەوە سزای خۆی وەرگریت لەسەر ئەو تاوانانەی لە کەرکوک ئەنجامی داوە. 


بۆیە لێرەوە دوو بارەی دەکەمەوە کە لەدوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە هیچ کۆبونەوەیەک لەنیوان راکان سەعیدو بەرپرسانی پارتی ئەنجام نەدراوەو بۆیەک جاریش رێگەی پێ نەدراوە سەردانی هەولێر بکات کە چەند جاریک داوای کردوە وە نە ئەوساو نەئیستاش ئێمە وەکو پارێزگاری کەرکوک دانمان پێدانەناوە.


بەڵام ببینن ئەوە وێنەی یەکیک لە بەڵگەکانە کە لێرە دایدەنیم کە بابكر صدیق ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە بەرواری ٢٠١٩/٤/١٧ واژۆی  لەسەر مانەوەی راکان سەعید کردوە وەکو پارێزگاری کەرکوک تا هەڵبژاردنی داهاتو، بەوەش نەوەستاوە بەناوی سەرۆکی فراکسیونی برایەتی ئیمزای کردوە کە ئەوەش تاوانی تەزویر هەژمار دەکرێت چونکە بەریز محمد کمال سەرۆکی لیستی برایەتی کەرکوکە نەک بابەکر صدیق، لەبەرامبەردا ئەوە ئێوەن پەیوەندییەکانتان هێندە باشە تەنها لەماوەی ئەم چەند ساڵە سەدان پرۆژەتان لە راکان وەرگرتوە لەبەرامبەر ئازادکردنی سەدان تیرۆریست کە دەستیان سوربو بەخوێنی کەرکوکییەکان و بەرەنج و خوێنی ئاسایش و دەزگاکانی تری شارەکە دەستگیر کرابون و دواتر پرۆژەکانتان بەبڕێک پارە دەفرۆشنەوە بە بەڵێندەرە کوردەکان.


 ئەم وەڵامەم بۆ رەوەندی مەشروب فرۆشیشە بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوک باشتر وایە بێن هاوکاری من و حزبەکەم بن بۆ ئەوەی بتوانین رێگری بکەین لە داگیر کاری و تەعدا کردن لە جوتیارو بەڕێوەبەرو فەرمانبەرە کوردەکان نەک خەریکی چەقە چەق و چەواشەکاری بن .


 لەکۆتاییدا دەڵێم وام لێ مەکەن ئەو زانیارییانەی کە بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عیراق پێش هەفتەیەک بۆی گیرامەوە لەبارەی باشماخ و سوریاو شتی تر بڵاوی بکەمەوە.


د.شاخەوان عبداللە 

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی 

پارتی دیموکراتی کوردستان

أحدث أقدم

نموذج الاتصال