هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد : خاڵی قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانیە هۆشداریان پێ دەدات


 هاوکێشە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیەکان چیمان پێدەڵێن؟

هەفتەکانی ڕابردوو برێت مەکگۆرک هۆشداری دایە سەرانی دەستڕۆشتوی یەکێتی کەخۆیان نەخەنە ناو کێشە نێودەوڵەتیەکان و خۆیان بەدوربگرن لەمەلەفی نەوت و غازو سپیکردنەوەی دۆلار،بەڵام پاش چەند ڕۆژێک هۆشداری مەکگۆک بەهەند وەرنەگیراو،چاپخانەی چاپکردنی تمەن هێنرایە سلێمانی،لەبەغدادیش کۆبوونەوە لەگەڵ وەفدی ڕوسی و ئێرانی کراو گرەنتیان پێدرا کەناهێڵن وەبەرهێنان لەغازی هەرێمدا بکرێت،ئەمەش توڕەبوونی ئەمریکاو هاوپەیمانانی بەدوای خۆیدا هێناوە،ڕەنگە لەدوای وتارەکەی ئەمشەوی بلاسخارت و،سەردانە بەپەلەکەی بۆ ماڵی مام جەلال ڕووداوی چاوەڕواننەکراو لەماوەیەکی کورتدا ڕووبدەن کە دڵخۆشکەرنەبن بۆ حاکمەکانی ئێستای سلێمانی،ئەوەی ئێستا لەمیدیاکانی کوردستان سۆشیالمیدیا دەوترێت تەنها دیوێکی سادەی بابەتەکانە و کرۆکی هاوکێشەکان نیە.

ئەگەر چی پارتی بۆ نەهێشتنی متمانەی لاهور شێخ جەنگی لەلای یەکێتیەکان پێی خۆشە کەمیدیاکانی ئێستای یەکێتی دەڵێن  دادگای پارتی هاوکاری لاهورە،بەڵام ئەمە ئەسڵی نیە،چونکە هاوکێشە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیەکان وادەخوازن کە بۆ بەرگرتن له ترازانی زۆنی سەوز لەهەرێم دەسەڵاتدارای ئێستای سلێمانی نەمێنن،ڕوونە کە مەکگۆک لەسەردانی یەکەمی دا بۆهەولێر بە بەرپرسانی پارتی و یەکێتی وتبوو هەرێم چەقی ستراتیژی ئەمریکایە لەناوچەکەدا،بۆ هێشتنەوەی ئەم ستراتیژە بەتایبەت  لەزۆنی سەوز  ئێستا لەهەمووکات زیاتر  ئەمریکا پێویستی بەهاوپەیمانەکەیەتی لەسلێمانی کەلاهور شێخ جەنگیە.

کودەتای ٨ی تەموز تەنها بێڕۆڵکردنی لاهور شێخ جەنگی نەبوو لەکایەی سیاسی،بەڵکو پاکتاوکردنی هەیمەنەی ئەمریکابوو لەسلێمانی لەلایەن ئێرانیەکانەوە، ئێستا کەئەمریکا لەئامادەکاریدایە بۆئەوەی جارێکیتر بێتەوە ناوچەکە لەسەرەتادا پێویستە یەک یەک مینەکانی بەردەمی هەڵبگرێتەوەو میلیشیاو گوێ لەمستەکانی ئێران دوربخاتەوە و هاوپەیمانەکانی خۆی بێنێتەوە مەیدان،ئەوانەی کەبەملیاران دۆلاریان ناردوەتە تاران و بوونە شانیان دایە ژێر تابوتی کۆماری ئیسلامی تا لەکەوتن بیپارێزن لەدوای لغاوبونیان ڕەنگە وڵات بەدەریش بکرێن.

هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد

أحدث أقدم

نموذج الاتصال