بافڵ تاڵەبانی موچەی هەزاران کادری یەکێتی دەبڕێت


لەگەڵ قووڵبوونەوەی کێشە ناوخۆیییەکانی یەکێتی، پەراوێزخستنی سەر کردە کۆنەکانی ئەو حیزبە لە لایەن بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی، بە پێی بڕیارێکی نوێی بافڵ تاڵەبانی ژمارەیەکی زۆری کادیرەکانی ئەو حیزبە نان بڕا و دەکرێن.

بڕیارێکی نوێ لە بافڵ تاڵەبانییەوە دەرچووە و بە پێی بڕیارەکە مووچەی هەزار و یەک کادیری یەکێتی ڕاگیراوە، کە مووچەکەیان لەسەر ئیدارەی گشتی یەکێتییە.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی ، سەرجەم ئەوانەی مووچەکانیان ڕاگیراوە، لەو کەسانەن کە لە دوای کۆنگرەی چوارەمی یەکێتییەوە مووچەیان بۆ بەستراوە و پاساوی دوورخستنەوەیان ئەوەیە کە سەر بە لاهور جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی بوونە.

هەروەها گوتیشی: جگە لەو هەزار کادیرە، سێ هەزار کادیری دیکەی یەکێتیش هەن کە لە دوای کۆنگرەی چوارەمی حیزبەکەیانەوە پلەیان پێ دراوە یانیش پلەیان بەرزکراوەتەوە و، بە بڕیار بە مەڵبەند و ئۆرگانەکانی حیزبەکە ڕاگەیەنراوە پابەندی دارایی بەرامبەر ئەو کادیرانە ناگرنە ئەستۆ.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال