20 ساڵ لەمەوبەر بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی مەلا عبدللە قەسرێ تیرۆرکرا


 20 ساڵ به‌رله‌مڕۆ و له‌ 4/3/2003ـدا، مه‌لا عه‌بدوڵای قه‌سرێ، به‌رپرسی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له‌لایه‌ن هێزێكی یه‌كێتییه‌وه‌ تیرۆر کرا و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریش زۆر شه‌رمنانه‌ باسی ئه‌و ڕووداوه ده‌كا و ناوی بكوژانیشی ناهێنێ، له‌ كاتێكدا ده‌زانێ كێ بكه‌ری سه‌ره‌كییه‌.

مه‌لا عه‌بدوڵای قه‌سرێ، 20 ساڵ به‌رله‌مڕۆ و كاتێك ده‌گاته‌ بازگه‌ی تاسڵووجه‌، له‌لایه‌ن هێزێكی یه‌كێتییه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ خۆی و پاسه‌وانه‌كانی ده‌كرێ و ده‌كوژرێ. كوشتنی ئه‌و مه‌لایه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی جاران و بەناو دادگەریی ئێستا، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو و ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی توند بووه‌وه‌، به‌ڵام ئێسته‌ كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ساڵانه‌ به‌ شه‌رمنی و بێ ئه‌وه‌ی بوێرێ ناوی بكوژانی مه‌لا عه‌بدوڵا و بكه‌رانی ئه‌و كاره‌ بێنێ، یادی ئه‌و هێرشه‌ی سه‌ر به‌رپرسه‌ كوژراوه‌كه‌یان ده‌كاته‌وه‌.

بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی ئێسته‌ی یه‌كێتی، به‌ بەرپرسی سه‌ره‌كیی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ داده‌نرێ، كه‌ تێیدا فەرمانی تیرۆرکردنی مه‌لا عه‌بدوڵای قه‌سرێ درا. کۆمه‌ڵی دادگه‌ریش بۆ یه‌كجار نه‌یتوانیوه‌ باسی بكه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بكات!

بوخاری مه‌لا عه‌بدوڵای قه‌سرێ، له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) نووسیویه‌تی: "20 سا به‌ر له‌ ئێستا، باوكم تیرۆری سیاسی كرا."

نووسیویشیه‌تی: گه‌رچی خوێنی ئه‌و به‌ سته‌م ڕژێنرا، به‌ڵام بكوژانی نه‌یانتوانی تیرۆری ناو و بوونی مه‌عنه‌ویی ئه‌و بكه‌ن، به‌ڵكوو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ عه‌بدوڵای قه‌سرێ ناوێكی ڕه‌سه‌نه‌، له‌ خودی خۆیدا به‌ ته‌نیا، بۆ منی كوڕ میراتێكه‌ جێ شانازییه‌، ئه‌م ناوه‌ هه‌میشه‌ له‌ یادگه‌ی هه‌موو تاكێكی كورددا به‌ گه‌شتی ده‌مێنێته‌وه‌

أحدث أقدم

نموذج الاتصال