لاهور شێخ جەنگی هێزی جوڵاند بەرامبەر بە بافڵ تاڵەبانی


 ئێوارەی ئەمڕۆ لە بازگەی سلێمانی - دووكان، لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە رێگریی لە ئاراس جەنگی دەكرێ و پاشان لاهوور جەنگی بە هێزێكەوە دەچێتە بازگەكە.

ماڵپەری (درەو) کە یەکێکە لە ماڵپەڕەکانی سلێمانی، لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاوی كردەوە كە مامەڵەی بازگەکە لەگەڵ ئاراس جەنگی دوای نووسینێكی دێت لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك کە ناوی یەکێتی بە "یەکێتیی شێتخانەکانی کوردستان" هێنابوو. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی گوتی: "من خه‌ریكی حزبایه‌تی و شێتخانه‌كه‌م."

دوای رێگرییه‌كه‌ لاهوور جه‌نگی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان بە هێزێكی زۆرەوە چووەتە ئەو بازگەیەی كە تێیدا رێگریی لە براكەی كراوە.

بەپێی سەرچاوەی ماڵپەڕەكە لاهوور جەنگی پەیوەندیی بە بەرپرسانی ئەمنیی سلێمانی كردووە و گوتویەتی: " بە سەرۆکەکەتان بڵێ کە ئەمە دواجارە و ئیتر لێتان قبوڵ ناکەم."

أحدث أقدم

نموذج الاتصال