مام جەلال ئەو فڕۆکەوانەی هەڵەبجەی کیمیاباران کرد ئازادی کرد


 ڕۆژنامەنوس ئەسرین عاسی شوانی 

 هەلەبجەی پێنج هەزار قوربانی

بەرەبەیانی شازدەی ئازار مەرگ لە دەرگای مالەكانی هەلەبجەی دا، بەبەرچاوی كۆمەلگەی نێودەوڵەتی بەتایبەتی زلهیزەكانی جیهان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی  خۆیان بێدەنگیان هەڵبژارد و هیچ هەنگاوێكیان نەنا بێ دەنگیان هەلبژارد.

 تاوانێك بوو كەمرۆڤایەتی هەژاند و شارێكی خنجیلانەی كوردستان لەچەند چركەیەكدا بەبەرچاوی سەرجەم جیهانیانەوە كۆمەڵكوژكرد.

رژێمی بەعس بەدرندانەترین شێوە ئەم شارەی کاوڵ کرد، هیچ گومان لە خراپی و دڕندەیی سەرانی حیزبی بەعس نییە و هەر چاوەرێی ئەوەیان لێدەکرا.

بەلام بەداخەوە حیزبێکی کوردیش تاوانبار و شەریکی ئەو تاوانەبوو، یەکێتی نیشتمانی کوردستان سوپای پاسدارنی هێنابوو بۆ هەلبجە، نەشیهێشت خەلکەکەی لە شار دەرچن، ئەوە بە شایەتی خودی "نەوشێروان مستەفا" 

سەرەرای ئەو نەهامەتییە گەورەیە ماوەی ٣٥ سالە لەلایەن حیزبێکی کوردی هەلەبجە هەر وێرانەیەو، خزمەتێکی وای نەکراوە کە شایستەی ئەو قوربانییە گەورەیە بێت، لە زۆربەی ڕووەکان هەلەبجە بێخزمەت و خزمەت گوزارییە.

لەسەر ئەو هەموو تاوانە لە جیاتی پاداشت و خزمەت "مام جەلال" تارق رەمەزانی فرۆکەوانی کیمیابارانەکەی ئازاد کرد وەك خەلاتێك بۆ هەلەبجەییەکان کە پێنج هەزار شەهیدیان دابوو بەدەست سەرانی بەعس.


أحدث أقدم

نموذج الاتصال