جەوھەر محێ ھەركی مووچەی مانگێک ٥٠ پێشمەرگەی خۆی کە یەکێتی بۆی دامەزراندوە وەك جەژنانە بۆ خۆی بردووە
سەرچاوەیەك لە ناو یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە بارزانی پۆستی ڕاگەیاند : دوو رۆژ پێش جەژن جەوھەر محێ ھەركی لە رێگای كۆڕەكەیەوە مووچەی ٥٠ پێشەرگە كە یەكێتی بۆی دامەزراندون بردووە و پێیان گوتراوە مووچەی ئەو مانگەتان دیاری ئێوەیە بۆ جەوھەر محێ.
بەپێی زانارییەكان ئەمرۆ (ھەركی جەوھەر محێ) کوڕەکەی جەوهەر نامەیەكی دەنگی بۆ گروپی ئەم پێشمەرگانە ناردووە و تێیدا سوپاسی ئەو پێشمەرگانەی كردووە مووچەكانیان كردووتە دیاری، لەكاتێكدا بەبێ ڕەزامەندیان مووچەكانیان بردراوە نەك بە ئارەزوومەندانە.
یەكێك كە پێشمەرگەكان كە پێی باش نەبوو ناوی ئاشکرابێت بە بارزانی پۆستی ڕاگەیاندن: ئێمە چاوەڕێ بووین بەر لە جەژن مووچە وەرگرین، بەلام دوو رۆژ پێش جەژن كەسێك بەناوی (وەلید پیرو) كە كەسێكی نزیكی جەوھەر محێ هەرکی یە پەیوەندی پێوەكردین و پێی ڕاگەیاندنین چاوەڕێی مووچەی ئەم مانگە نەبن، چۆنكە دەكرێتە دیاری بۆ (جەوھەر محێ).
ئەم پێشمەرگەیە گوتی: بەم ھۆیەوە نەمانتوانیوە جلی جەژن بۆ مناڵەكانمان بكڕین، چونكە بژێوی ژیانمان لەسەر ئەم مووچەیە بووە بەبێ ڕەزامەندی خۆمان ڕاستەوخۆ موچەی من و ئەو پێشمەرگانەی بۆ خۆی بردووە ئێمە چاوەڕێمان دەکرد موچەکەمان وەرگرین و لە ماڵ و مناڵ و خێزان و کەل و پەلی جەژن خەرج بکەین
جەوهەر محێ کاتێک لاهور جەنگی هاوسەرۆک بوو لە ڕقی ئەوەی پارتی هیچ حسابێکی بۆی نەکرد هیچی پێنەدا لە ڕقا خۆی فرۆشتە یەکێتییەکەی لاهور بەڵام دوای کۆدەتای 8تی تەمموز بافڵ و قوباد بەسەر لاهور و براکانی کردن ئیتر خۆری جەوهەر محێ هەرکیش ئاوابوو بوو چەندین جار خۆی هاوێشتە لای بافل تاڵەبانی بۆ ئەوەی لێ خۆش بێت بەڵام بافڵ تاڵەبانی ڕەتی کردەوە وەری گرێتەوە لەناو یەکێتی پۆستی باڵای پێ بدات
لە ئێستادا جەوهەر محێ هەرکی لە ناو عەشیرەتی خۆی پێگەی جەماوەری و کۆمەڵایەتی نەماوە وەک ئاغا حەسابی بۆ ناکەن هەموو هەرکی جگە لە کۆمەڵە کەسێک لە چواردەوری خۆی ڕازی نین جەوهەر هەرکێ بەناوی هەرکییاتی و ئاغاوە قسەبکات و لەناو یەکێتیش بندیوارێکە و بە چەند ملیۆن دینارێک ڕازی کراوە بۆی نیە تەداخولی کاری حزبیات بافڵ و قوباد بکات