پەیامی مەسرور بارزانی لەسەر سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە لایەن هاوڵاتییەکی عێراقی لە وڵاتی سوید
سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەم. داواکارم هەموو کتێبە ئاسمانییە پیرۆزەکان رێزلێگیراوبن لە هەموو شوێنێک و رێگە بگیرێت لە تێکدانی پێکەوەژیان.
پەیامی سەرۆک بارزانی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
كردەی ناڕەوای سووتاندنی قورئانی پیرۆز بە هیچ شێوەیەك ناچێتە چوارچێوەی ئازادیی ڕادەربڕین و هیچ پاساوێك هەڵناگرێت. ئەمە برینداركردنی هەست و سۆزی تێكڕای موسوڵمانانی جیهانە و زۆر بە توندی سەركۆنەی دەكەین. ئەم جۆرە كردەوانە دژی گیانی تەبایی و پێكەوەژیانە و خزمەتی گوتاری تاریكی و بڵاوكردنەوەی ڕق و كینە دەكات و لەسەر هەموو لایەك پێویستە ڕێگری لێ بكەن.
مسعود بارزانی
29ی حوزەیرانی 2023