ئه‌مه‌ریكا ڤیزا به ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رى دژه تیرۆى یه‌كێتیى نادات
بەپێی زانیارییەکان، لەماوەی ڕابردوو چەند ئەفسەرێکی دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له خولێكى سه‌ربازى له ئه‌مه‌ریكا داواکارییان بۆ پێدانی ڤیزا پێشکەش بە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێرکردبوو، بەڵام داواکارییەکەیان ڕەتکراوەتەوە.
هەر به‌پێى زانیارییه‌كانى به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له خولێكى ئه‌منى و سه‌ربازى له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رى دژه تیرۆرى سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم سه‌ردانى وڵاتى ئه‌مه‌ریكایان كردووه. بڕیار وابووە ژمارەیەک ئەفسەری دژەتیرۆری یەکێتی و دژەتیرۆری کوردستان بەهاوبەشی بەشداری لەو خولە ئەمنییەدا بکەن، بەڵام بەهۆی پێنەدانی ڤیزاوە ئەفسەرەکانی دژەتیرۆری یەکێتی نەیانتوانیوە بەشداری بکەن لەو خولە.
بوار زانیویه‌تى، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ى چوونه‌ته ئه‌مه‌ریكا سه‌ر به دژەتیرۆری کوردستانن (پارتى دیمو‌كراتى كوردستان) و كونسڵخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا ره‌تیكردۆته‌وه ڤیزا بدات به 15 ئه‌ندامى دژه تیرۆرى سه‌ر به یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان.
بەپێی زانیاریەکان پێنەدانی ڤیزا بەو ئەفسەرانی دژەتیرۆری یەکێتی پەیوەندی بە چەند دۆسیەیەکەوە هەیە لەوانە:-
یەکەم/ دۆسیەی تیرۆرکردنی عقید هاوکار جاف، ئەفسەری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە لەسەر دەستی بەرپرسی ئێستای دژەتیرۆری یەکێتی و ژمارەیەک ئەفسەری دژەتیرۆر ئەنجام درا .
دووەم/دۆسیەی سپی کردنەوەی پارەو بردنەوەی دەرەوەی دراوی ئەمریکی بەتایبەت بردنی دۆلار بۆ وڵاتی ئێران کە دژەتیرۆری یەکێتی لەم بابەتە تێوەگلاوە.