مەلا هەورامانی کۆمەڵ 25 دەفتەر دۆلار زکاتی هاوڵاتیانی خواردوە

دۆسیەکەی مەلا هەورامان هەر قەرز نییە بەڵکو دزینی زەکاتی خەڵکە، ئەگەر دەستیان بگاتە داهاتی گشتی بەدەردی ئەو زەکاتەی دەبەن

ئەمڕۆ کەسێک بەناوی حاجی عەتا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد کە مەلا هەورامان گەچێنەیی پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری بڕی 25 دەفتەر دۆلار قەرزاریەتی و بێ منەت لە نەدانەوەی و چەندین جار سوکایەتی پێکردووە و گوتوویەتی پەرلەمانتارم پارێزبەندیم هەیە چیت لەدەست دێت بیکە.

بەپێی زانیاریەکان مەلا هەورامان خۆی خاوەنی ئەو پارەیەی نەبووە زەکاتی خەڵک بووە کە بەخشیویانە بۆ ئەوەی بدرێت بە هەژاران، بەڵام مەلا هەورامان وەبەرهێنانی بەو پارەیە کردووە و ویستوویەتی بەر لەوەی ببێتە ئەندامی پەرلەمان لەسەر پارەی زەکات خۆی دەوڵەمەند بکات.

ئەم دۆسیەیە دەریدەخات کە ئەو حزبە بەناو ئیسلامییە دەستیان ناگاتە داهات ئەگەرنا بەدەردی زەکاتەکەی دەبەن و هەمووی دەدزن و وەبەرهێنانی پێدەکەن بۆخۆیان.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال